1 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
ستیڤ ویتكۆف: لەو بڕوایەداین لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئێراندا هەبێت
پەیام
نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت لەو بڕوایەدان ئەم هەفتەیە كۆبونەوەیان لەگەڵ ئێراندا هەبێت و چاوەڕوانن تاران وەڵامی پێشنیارەكە بداتەوە.
ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكدا لەكۆڕبەندێكی وەبەرهێنان لە ویلایەتی فلۆریدا وتی: ئەوان گەشبینن و لەو بڕوایەدایە ئێران گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن لەم هەفتەیەدا دەكات وەك هەوڵێك بۆ كۆتایی هێنان بەو جەنگەی ماوەی مانگێكە بەردەوامە.
وتیشی: ڕێككەوتنێكیان هەیە كە لە 15 خاڵ پێكهاتووە بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ پێشكەشی ئێران كراوە و واشنتۆن چاوەڕەوانی وەڵامە لە تاران لەبارەی ئەو پێشنیارە كە پێدەچێت ئەوە هەموو شتێك چارەسەر بكات.
لەلایەكی ترەوە دوو بەرپرسی ئەمریكی ئاشكرایانكرد كۆشكی سپی بە وڵاتانی هاوپەیمانانی ڕاگەیاندووە ڕێككەوتنێكی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران كاتی دەوێت و پێدەچێت دوابكەوێت و بەپێی هەڵسەنگاندنی واشنتۆن پێدەچێت كردەوە سەربازییەكان دوو بۆ چوار هەفتەی تر بەردەوام بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە