30/03/2026 674 جار خوێنراوەتەوە

ئیسپانیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكادا دادەخات

پەیام 

حكومەتی ئیسپانیا ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكە جەنگییەكاندا داخستووە و ڕایدەگەیەنێت، جەنگەكە نایاسایی و نادادپەروەرانەیە.

 حكومەتی ئیسپانیا لە بڕیارێكی بوێرانەدا دژی جەنگی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێران، ئاسمانی وڵاتەكەی بەتەواوی بەڕووی فڕۆكە جەنگییەكاندا داخست و ڕێگری لە بەكارهێنانی بنكە سەربازییەكان كرد. 

 مارگریتا ڕۆبڵێس، وەزیری بەرگریی ئیسپانیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە بەكارهێنانی ئاسمان و بنكەكانیان نادرێت بۆ جەنگ، لە سەرەتاشەوە واشنتۆنیان ئاگادار كردووەتەوە كە ئەو فڕۆكە ئەمریكییانەی كە لە جەنگ بەشدارن، ڕێگەیان پێ نادرێت بە ئاسمانی ئیسپانیادا بفڕن.

ڕاشیگەیاند: هەڵوێستی ئیسپانیا لەم جەنگەدا ڕوونە، پێی وایە جەنگێكی نایاسایی و نادادپەروەرانەیە. 

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی "ئێل پایس"، قەدەغەكردنەكە تەنیا گەشتەكانی ناوخۆی ئیسپانیا ناگرێتەوە، بەڵكو ڕێگری لە تێپەڕبوونی ئەو فڕۆكە سەربازییانەش دەكات كە لە بنكەكانی بەریتانیا و فەرەنساوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەفڕن. 

هاوكات كارلۆس كوێربۆ، جێگری سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە دا كە مەدرید بەشدار نابێت لە جەنگێكدا كە پێشێلكاریی یاسای نێودەوڵەتییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زیری به‌رگربی ئه‌مریكا: له‌كاتی پێویستدا گورزی سه‌ربازی له‌ ئێران ده‌وه‌شێنین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: هێزەکانمان یاوەریی زیاترلە هەزار كەشتییان لە گەرووی هورمز كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگایەكی ئەمریكا بڕیارەكەی ترەمپى بۆ ڕاگرتنی ڤیزای كۆچبەری هەڵوەشاندەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژنامەی تەلەگراف: هاککەرانی ئێرانی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبایان لە بەریتانیا لەکارخست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: تاكو ئێستاش بژارده‌ی سه‌ربازی دژ به‌ ئێران له‌سه‌ر مێزه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌نه‌دا دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سارد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزانی پێشووی بەریتانیا و فەرەنسا داوای ڕاگرتنى هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئیسرائیل دەكەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى ترەمپەوە کۆمارییەکان زۆرینەی كۆنگرێس لەدەستدەدەن

سەرەتا