2 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه به‌شه نه‌وتی خۆی ڕاده‌ستی سۆمۆ بكات
په‌یام
هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه به‌شه‌نه‌وتی خۆی به‌دوور له به‌شی كۆمپانیاكان ڕاده‌ستی به‌غداد بكا و داوای په‌له‌كردنیش له ناردنی مووچه ده‌كات.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم، له‌یه‌كگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق په‌سه‌ند كراوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم.
له‌و باره‌یه‌وه حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، هه‌موو پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كانی جێبه‌جێ كردووه و "هه‌موو نه‌رمییه‌كی نواندووه" بۆ نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه نابێت چیتر ناردنی مووچه دوابكه‌وێت، چونكه مافێكی یاسایی و ڕه‌وای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ورده‌كاریی پێشنیاری هاوبه‌شی هه‌ردوو حكومه‌تی خسته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ند كرا.
به‌پێی ئه‌م له‌یه‌كگه‌یشتنه نوێیه، هه‌رێم ته‌واوی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتووی خۆی (جگه له به‌كارهێنانی ناوخۆ) ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی سێ قۆڵی له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گه‌ڵاڵه بكرێت، تا ئه‌و كاته، هه‌رێم به‌شه‌نه‌وتی خۆی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ ده‌كات، له به‌رانبه‌ردا داوا له به‌غدا ده‌كرێت ده‌ستبه‌جێ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە