2 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
ناوی ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه عێراقیانه‌ی ئه‌مریكا خستنییه لیستی تیرۆره‌وه
په‌یام
به‌تۆمه‌تی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مریكا چوار گرووپی چه‌كداری شیعه‌ی عێراق ده‌خاته لیستی تیرۆره‌وه. یه‌كێك له گرووپه‌كانیش ده‌ڵێت: بڕیاره‌كه‌ی واشنتۆن ده‌خه‌ینه ژێر پێ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بلاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له گرووپی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا، بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساڕوڵڵای ئه‌وفیائـ و كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی، گرووپی تیرۆریستیی جیهانیین.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ی واشنتۆن، ئێرانی وه‌ك گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی پاسه‌وانی تیرۆر له جیهاندا ناو بردووه و ده‌ڵێت: ئێران پشتیوانیی پێشكه‌ش به‌م میلیشیایانه كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه پلان دابنێن بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراقدا.
له ڕأگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و چوار گرووپه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌ڵام ناوی خه‌یاڵی و گرووپی به‌وه‌كاله‌تیان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی تێوه‌گلانی خۆیان له هێرشه‌كان په‌رده‌پۆش بكه‌ن.
له وه‌ڵامدا بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه یه‌كێكه له‌و گرووپانه‌ی سزای ئه‌مریكا ده‌یانگرێته‌وه ڕایگه‌یاندووه: ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌ق و دادگه‌ری و سه‌ربه‌رزی.
عه‌بدولقادر كه‌ربه‌لایی، یاریده‌ده‌ری سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌كه ڕایگه‌یاندووه:بڕیاره‌كه‌ی واشنتۆن ده‌خه‌نه ژێر پێ و بڕیارێكی بێمانایه به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری و مقاوه‌مه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە