2 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
میدیای عێراقی: پاره‌ی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی هه‌رێم ئاماده‌یه و ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی ماوه
په‌یام
میدیای عێراق ئاشكرای ده‌كات پاره‌ی نه‌ختینه‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی مانگی حه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌سته و ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیری پێویسته.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به سایتی به‌غدادولیه‌ومی ڕاگه‌یاندووه: نه‌ختینه‌ی دارایی پێویست بۆ دابینكردن و ناردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌سته به‌ڵام پێویستی به ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زیری دارایی عێراق هه‌یه بۆ ناردنی، ئه‌ویش له‌به‌رانبه‌ر پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم به مه‌رجه دیاریكراوه‌كانه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: مه‌رجه‌كان بریتین له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم و ڕازیبوون له‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ره یاساییه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت دیاریی كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه نیوه‌ی مانگی 9 تێپه‌ڕیوه و به‌هۆی ناكۆكیی نێوان هه‌رێم و به‌غداده‌وه و پابه‌ندنه‌بوون به ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه تا ئێستا چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شت نادیاره و موچه‌خۆرانی هه‌رێم ترسیان هه‌یه مووچه‌كانیان بفه‌وتێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە