2 کاتژمێر پێش ئێستا
68 جار خوێنراوەتەوە
سوید بۆ ئه‌گه‌ری ڕوودانی جه‌نگ بایی 65 ملیۆن دۆلار خۆراك كۆگا ده‌كات
په‌یام
حكومه‌تی سوید ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌گه‌ری ڕوودانی جه‌نگ 65 ملیۆن دۆلاری بۆ كۆگاكردنی مادده‌ی خۆراكی ته‌رخان ده‌كات.
پیته‌ر كۆلگرین، وه‌زیری كشتوكاڵی سوید ڕایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژییه‌تی ئاسایشی خۆراك له به‌هاری ئه‌مساڵدا 50 ملیۆن كرۆنی سویدیمان ته‌رخان كرد بۆ دروستكردنی یه‌ده‌گی خۆراكی بۆ پشتیوانیی خۆراكی، هه‌روه‌ها له بودجه‌ی ساڵی 2026 دا بڕی ی 600 ملیۆن كرۆنی سوویدی كه ده‌كاته 65 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ته‌رخان كراوه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
وه‌زیری كشتوكاڵی سوید ده‌ڵێت: خۆراك و ئاوی خواردنه‌وه دوو گرنگترین ڕه‌گه‌زی ژیانن بۆ مانه‌وه‌ی دانیشتووان له ئه‌گه‌ری جه‌نگ و ململانێی چه‌كداری و قه‌یراندا بۆیه جگه له ته‌رخانكردنی بودجه له ساڵی داهاتوو، حكومه‌تی سوید بۆ ساڵێ 2027 بڕی 76 ملیۆن دۆلار و بۆ ساڵی 2028 بڕی 92 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ته‌رخان كردووه.
پیته‌ر كۆلگرین ڕاشیگه‌یاندووه: سوید به كرداری ده‌ستی به بونیادنانی یه‌ده‌گ له بواری دانه‌وێڵه و مادده‌ی كشتوكاڵی كردووه هاوشێوه‌ی تۆوه‌كان، په‌یینی كیمیایی، ماددده‌ی دژه نه‌خۆشی و هه‌ر شتێكی دیكه‌ی پێویست بۆ زنجیره‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆراكی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە