2 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

پەیام

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی لە پۆستەكەی دوورخستەوە، عامر شاكر بە وەكالەت راسپێردرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، كە بە فەرمانێكی سەرۆكوەزیران، مەشعان موحی خەرزەجی، سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی، لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە.

ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای نووسراوێكی ئەنجومەنی فیقهیی عێراق دراوە، كە بەشێكە لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ چاكسازی و ڕێكخستنەوەی دامەزراوە حكومییەكان.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، عامر شاكر جەنابی لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە ڕاسپێردراوە تا بۆ ماوەی شەش مانگ بە وەكالەت پۆستی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی بەڕێوەببات.

چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا ڕێكارەكانی هەڵبژاردن و دیاریكردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ دیوانی وەقف تەواو بكرێن.

ئاماژە بەوەشكراوە كە سێ ئەندامی وەقفی سوننە خۆیان بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستە بەربژێر كردووە، ئەوەیش بەپێی مادەی دووەمی یاسای وەقفی سوننی (ژمارە 56ی ساڵی 2012)، كە ڕێگە بە كاندیدكردنی كەسایەتییە ئایینی و كارگێڕییە دیارەكان دەدات بۆ ئەو پۆستە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر.. زەویەك بڕیار بووە بكرێتە پڕۆژی كتێبخانە، دراوەتە دەزگایەكی چاپەمەنی كە خاوەنەكەی عەرەبە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی لە پۆستەكەی دوورخستەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری بارانبارین هەیە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. هاتنەناوشاری بارهەڵگرەكان لە كاتی كردنەوەی قوتابخانەدا بۆ كاتژمێرێك قەدەغە دەكرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عه‌بدولستار مه‌جید: به‌ چڕوپڕی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حكومەتەكەی پارتی و یەكێتی لەگەڵ بەغداد ڕێككەوتن بە ڕێككەوتن دەسپێرن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستایانی وانەبێژی دوورخراوە: بە ناحەق لادراوین و داواکارین بکرێین بە گرێبەست

سەرەتا