2 کاتژمێر پێش ئێستا 91 جار خوێنراوەتەوە

ئەحمەد شەرع: لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ ئەمنیەكانمان لەگەڵ ئیسڕائیل ئەنجامیان دەبێت

پەیام

ئەحمەد شەرع بەڕێوەچوونی گفتوگۆی ئەمنی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی پشتڕاستكردەوەو ڕاشیگەیاند كە پێدەچێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجامیان ببێت.

شەرع ڕایگەیاند كە ئەنجامدانی گفتوگۆی ئەمنی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی بۆ سووریا گرنگە بەو پێیەی كە پێویستە ڕێز لە سەروەری خاك و ئاسمانی وڵاتەكەی و یەكپارچەیی خاكەكەی بگیرێت.

سەرۆكی سووریا ئاشكرایكرد كە لە ئێستادا هیچ ئاساییكردنەوەیەك لەگەڵ ئیسڕائیلدا نییە بەڵام سەركەوتنی گفتوگۆی ئەمنی ڕەنگە دەرگا بەسەر ڕێككەوتنی دیكەدا بكاتەوە.

هەروەها شەرع جەختی كردەوە كە واشنتۆن هیچ فشارێك لە دیمەشق ناكات بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسڕائیل، ئەوەشی ڕاگەیاند كە كاری لە پێشینە دڵنیابوونەوەیە لە ئاسایش و سەقامیگیری لە ناو سووریا و پاراستنی سەروەری خاكەكەی دەمێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەد شەرع: لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆ ئەمنیەكانمان لەگەڵ ئیسڕائیل ئەنجامیان دەبێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ٢٢ ساڵ بەسەر شێلانی ئافرەتێكی چالاكوانی ئەمریكی لەلایەن بلدۆزەرێكی ئیسرائیلەوە تێدەپەڕێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: كاركردنی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ وێستگه‌ ئه‌تۆمییه‌كانماندا مه‌رجداره‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تەلئەبیب پێشنیازێك بۆ ڕێككەوتنی ئەمنیی نوێ دەخاتە بەردەم دیمەشق

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ھیومان ڕایتس وۆچ: تاوانی جەنگ لە باشووری سووریا ئەنجامدراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا سزای دیكه‌ی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: سیخوڕێكی دیكه‌مان له‌سێداره‌دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان هەشت کەس بریندار بوون کە چواریان منداڵن

سەرەتا