1 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
عه‌بدولستار مه‌جید: به چڕوپڕی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان بڕیاریدا به‌چروپڕی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ڕایگه‌یاند، بڕیارمانداوه به‌وپه‌ڕی گه‌رموگوڕییه‌وه و له ئه‌مڕۆه‌وه كار بكه‌ین بۆ به‌شداری كارای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
وتیشی، ئێستا له قۆناغی ته‌شكیلاتداین و ژماره‌یه‌ك خاڵی په‌یڕه‌ویشمان په‌سه‌ندكردووه، له هه‌نگاونانی به‌هێزیشداین و به‌وپه‌ری توانامانه‌وه كارده‌كه‌ین، تا كۆمه‌ڵی دادگه‌رییه‌كی به‌هێز بخه‌ینه گه‌ڕ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە