13 کاتژمێر پێش ئێستا 131 جار خوێنراوەتەوە

ڕێككەوتنەکە واژوو کرا و چاوەڕوان دەكرێت بە زوویی هەناردەكردنەوەی نەوتى هەرێم دەستپێبكاتەوە

پەیام 

ڕێككەوتنی سێقۆڵیی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان واژوو كرا و چاوەڕوان دەكرێت بە زوویی هەناردەكردنەوەی نەوت لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەست پێ بكاتەوە.

ڕێككەوتنەكە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان حكومەتی ماوەبەسەرچوو، شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان واژوو كراوە و، هەرسێ لا لەسەر وردەكاریی هەناردەكردنەوەی نەوت ڕێككەوتوون.

هێشتا وردەكاریی ڕێككەوتنەكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام خاڵی گرنگی ڕازیكردنی كۆمپانیا بیانییەكانی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستانە بە ڕادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ، كە پێشتر مەرج و داواكارییەكانی ئەو كۆمپانیایانە لەمپەری بەردەم پرۆسەكە بوو.

بەپێی زانیارییەكانی پەیام، دەقی ڕێككەوتنەكە سبەی سێشەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا پەسەند دەكرێت و وردەكارییەكەی بڵاو دەكرێتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئامادەكارییەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان تەواو بكرێت و پرۆسەكە دەست پێ‌ بكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەو بڕە نەوتەی كە لەبەردەستدایە، ڕادەستی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ـی دەكات بۆ هەناردەكردنەوە، جگە لە 50 هەزار بەرمیل كە بۆ پێویستیی ناوخۆی هەرێم بەكار دەهێنرێت.

هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە 25ـی ئاداری 2023ـەوە ڕاگیراوە، لەوكاتەوە حیزبە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم بەردەوامن لە فرۆشتنی نەوت بە تانكەر لە ناوخۆ و دەرەوە، كەچی یەك دۆلاری داهاتەكە دیار نییە و نەگەڕاوەتەوە وەزارەتی دارایی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنەکە واژوو کرا و چاوەڕوان دەكرێت بە زوویی هەناردەكردنەوەی نەوتى هەرێم دەستپێبكاتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٧ دۆلارەوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕى عەیارە 18 لە 640 هەزار دینار نزیکدەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٦٧ دۆلارە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زێڕینگەران پێشبینی دەكەن تا كۆتایی ئەمساڵ زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٧ دۆلارەوەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌داته‌وه‌

سەرەتا