3 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

جەنگی سەر كەرتی غەززە بەردەوامە، ئاماری شەهیدانیش بەرزتربووەوە

پەیام 

جەنگی سەر كەرتی غەززە 717 ڕۆژە بەردەوامە، ئاماری شەهیدانیش بەرزتر بووەوە.

ئەمڕۆ سوپای زایۆنی باڵەخانە و كەمپی ئاوارەكانی لە كەرتی غەززە بەئامانج گرت و، بەهۆیەوە 31 كەس شەهید بوون كە 27یان بە تەنیا لە شاری غەززە بوون، هەروەها نەخۆشخانەكانی ڕەنتیسیی منداڵان و عیون لە كاركردن وەستان.

لەبەرانبەردا قەسسام بەئامانجگرتنی تانكێكی مێكاڤای سوپای زایۆنی بە بۆمبی زەمینی توند لە گەڕەكی سەبڕەی شاری غەززە لە هەینی ڕابردوودا ڕاگەیاند.

هاوكات وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردووەتەوە، كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 61 شەهید و 220 بریندار گەیەرناونەتە نەخۆشخانەكان كە 23 لە بریندارەكان لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییەكاندا بوون.

بەمەیش ئاماری گشتیی قوربانیانی جەنگەكە لە 7ی ئۆكتۆبەری 2023ەوە بۆ 65 هەزار و 344 شەهید و 166 هەزار و 795 بریندار بەرز بووەوە، لەو ژمارەیەش نزیكەی 21 هەزار شەهید و برینداری لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییەكاندا بوون و بە شەهیدانی پارووی ژیان ناویان لێنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەد شەرع: دەستوور مافی كورد دەپارێزێت و دەبێت چەك تەنیا لە دەستی سوپادا بێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر كەرتی غەززە بەردەوامە، ئاماری شەهیدانیش بەرزتربووەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیلێكی ئیسرائیل داوا لە ئەمریكا دەكات پشتیوانیی بڕیارەكانی نەتەنیاهوو نەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    دووان لەو دەوڵەتانەى کە دامەزرێنەری ئیسرائیلن دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا نا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ خۆپاراستن لە بڕیاری دادگا، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا سەرۆكەكەی هەڵبژاردەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانگی داهاتوو یەكەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی سووریا دوای ڕژێمی ئەسەد بەڕێوەدەچێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بە گرنگ ناودەبرێت و داواى کۆتاییهێنان بە جەنگیش دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆتایی ئەم مانگە گۆنگرەی چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ پرسی فەڵەستین بەڕێوەدەچێت

سەرەتا