3 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
ئەحمەد شەرع: دەستوور مافی كورد دەپارێزێت و دەبێت چەك تەنیا لە دەستی سوپادا بێت
پەیام
سەرۆكی سووریا ڕایدەگەیەنێت، مافی كورد دەپارێزن، بەڵام ئەوان سستن لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتن.
ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریا لە چوارچێوەی بەشداری لە لوتكەی (كۆنۆردیا) لە نیویۆركی ئەمریكا ڕایگەیاند: بە ڕوونی بە هەسەدەمان وتووە كە پێویستە چەك تەنیا لەدەست سوپادا بێت و، سوپا "سووریا" دەپارێزێت، ئەوانیش دەتوانن بەشێك بن لە سوپاو ئەمەمان بۆ پێشنیاز كردوون، بەڵام هەسەدە سستە لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 10 ی ئادار.
ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوە دا كورد لە سووریا پێشتر ستەمیان لێ كراوە. ڕاشیگەیاند: بە مەزڵووم عەبدییم وت كە دڵنیابن لەوەی دەستووری سووریا مافەكانی كورد دەپارێزێت.
سەرۆكی سووریا باسی لەوە كرد، ئەو لامەركەزییەی هەسەدە دەیەوێت، مانای دابەشكردنی سووریایە، دابەشكاریی سووریاش ناوچەكە بۆ مەترسیی گشتگیر پەلكێش دەكات و، ڕەنگە ناوچەكە تووشی شەڕی فراوان بكات.
ئەحمەد شەرع ئاماژەی بەوەش دا، كورد لەسەدا 25ی باكوور ورۆژهەڵاتی سووریا پێك دەهێنێت، بەڵام ئەو ناوچەیە بەڕێوە دەبەن. ڕاشیگەیاند: مانەوەی هەر قەوارەیەك وەك ئەوەی هەسەدە، مەترسی بۆ سەر عێراق و توركیا دروست دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە