2 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌داته‌وه
په‌یام
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كانی هێناو بڕیاره ئه‌مڕۆ یاخود له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بداته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به پرسی داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ته‌واو كرد و ئێستا سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی بۆچوونی خۆیه‌تی سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد.
ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هات، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و هه‌رێم نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن.
هه‌رێمی كوردستان له بۆچوونه‌كانیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، به‌پێی مادده‌ی 29ی یاسای بودجه، 50%ی ڕسومات و باجی فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كان (وه‌ك پاسپۆرت و نشینگه) و 50%ی داهاتی گومرگه‌كان ده‌داته عێراق.
به‌ڵام ناكۆكییه‌كه له‌وه‌دایه، هه‌رێم جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به‌پێی مادده‌ی 21ی یاسای بودجه، یه‌ك دینار له داهاتی ئه‌و ڕسوماتانه ناداته به‌غداد، كه به‌پێی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان خۆی دانراون. ئه‌مه‌ش خاڵی سه‌ره‌كی ناكۆكییه‌كه‌یه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان.
بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت به وردی دیاری بكات كام له داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم پشكی حكومه‌تی فیدراڵی تێدایه و ڕێژه‌ی ئه‌و پشكه چه‌نده، دواتره وه‌ڵامه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌م پرسه یه‌كێكه له به‌ربه‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، چاره‌نووسی مووچه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆران یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە