3 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
دیلێكی ئیسرائیل داوا لە ئەمریكا دەكات پشتیوانیی بڕیارەكانی نەتەنیاهوو نەكات
پەیام
دیمەنی دیلێكی زایۆنی بە ناوی ئالۆن ئوهام لەژێرناوی (بەهۆی سەرسەختی نەتەنیاهووەوە ماوەی 700 ڕۆژە لە بە دیلێتی ماوەتەوە) بڵاوكرایەوە.
لە گرتەكەدا دوای نیاشدانی وتەیەكی نەتەنیاهوو بۆ گەڕاندنەوەی دیلە زیندووەكان، دیلەكە ڕوو دەكاتە هاووڵاتیانی قەوارەكەی و سوپای زایۆنی و دەڵێت: ئەمە چییە؟ ئەم قسانە چییە؟ ئایا هێشتا كەسێك هەیە باوەڕ بە نەتەنیاهوو بكات.
پاشان ڕوو دەكاتە خانەوادەكەی و سوپاسیان دەكات و دەڵێت: دەزانم بەهۆی منەوە ئازار دەچێژن، بەداخەوە پشتویانی دیلەكان بووەتە تاوان، ببورن كە داوای شتێكتان لێدەكەم لە سەرووی تواناتانەوەیە، دەزانم كە پۆلیسەكانی بنغەفیر وەك تاوانبار مامەڵەتان لەگەڵ دەكەن، تكایە بەردەوامبن لە خۆپیشاندان، دیمەنەكان هێز و هێوامان پێدەبەخشێت، ئەوە رۆژانی كۆتاییمانە.
دیلەكە لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: دیلەكان بوونەتە بار بەسەر حكومەتەوە، دەمانكوژن و كەس بە زیندووی ناگەڕێتەوە، دەیانەوێت ڕزگاریان بێت لێمان.
هەروەها ڕووی كردە ستیڤ ویتكۆف نێردەی سەرۆكی ئەمركیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تكای لێكرد كە نەهێلێت نەتەنیاهوو بیانكوژێت و یارمەتی نەدات و داوای لە حكومەتی ئەمركیایش كرد كە پشتیوانییەكانی بۆ بڕیارە شێتانەكانی نەتەنیاهوو بۆ جەنگ دژی قەوراكەیان و دیلەكان ڕابگرێت كە دەبێتە كارەساتێك بۆ هەمووان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە