58 خولەک پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: ئێران به تهواوی دادهڕمێت
پهیام
ئەمریکا گەورەترین سزای دارایی ڕادەگەیەنێت و؛ سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت: "ئێران بەتەواوی دادەڕمێت".
دۆناڵد ترەمپ چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی پاکێجە نوێیەکانی سزای ئابووری بەسەر ئێراندا، رایگەیاند "ئێران بەتەواوی دادەڕمێت" و دراوی ئێرانیش گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی.
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی کورتدا لە پلاتفۆرمی (تروس سۆشیاڵ) نووسیویەتی: "ئێران بەتەواوی دادەڕمێت".
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، ســکۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەو هەڵمەتە داراییە دەخاتە ڕوو، کە پێشتر بە "گەورەترین هێرشی دارایی" ناوی بردبوو دژی نەیارەکانی ئەمریکا.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە واشنتۆن بازنەی سـزاکانی بۆ سەر ئەو وڵات و کۆمپانیایانە فراوان دەکـات کە بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن، و هۆشداری دەدات کە ئەگەر پابەندی سزاکان نەبن، ئەوا لە سیستەمی دارایی جیهانیی پشتبەستوو بە دۆلار بێبەش دەکرێن.
لەبەرانبەردا، بازاڕەکانی ئێران خێرا کاردانەوەیان نیشان دا؛ بەهای ڕیاڵی ئێرانی لەبەرانبەر دۆلاری ئەمریکیدا دابەزینێکی بێپێشینەی تۆمار کرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە