1 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆكی سوریا: بهبۆنهی بڕیارهكهی ئهمریكاوه؛ پیرۆزبایی له سوورییهكان ئهكهم
پهیام
سەرۆكکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع پيرۆزبایی خۆی ئاراستەی سوورییەکان کرد بەبۆنەی بڕیاری ئەمریکا لەبارەی "دەرھێنانی سووریا لە لیستی پاڵپشتیکار لە تیرۆر".
ئەحمەد شەرع لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە تیایدا سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی "دەرھێنانی سووریا لە لیستی پاڵپشتیکار لە تیرۆر ڕایگەیاندووە: " سووریا کۆتایی بە ڕابردووی پڕ لە ئازاری خۆی ھێنا و بە ئاراستەی گەشەپێدان، ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوە ھەنگاو دەنێت".
ئەحمەد شەرع لە پەیامەکەیدا پيرۆزبایی خۆی ئاراستەی سوورییەکان کردووە بەبۆنەی بڕیاری ئەمریکا لەبارەی "دەرھێنانی سووریا لە لیستی پاڵپشتیکار لە تیرۆر" و ئاماژەی بەوەداوە: "کۆت و بەندەکان، ھەروەھا سزاکان لەسەر سووریا لابران و داواکارین لە خودای گەورە یارمەتیمان بدات بۆ خزمەتی گەلی سووریا بکەین".
ھەروەھا سەرۆكکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع سوپاسی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرجەم ئەو وڵاتانەی کردووە کە پاڵپشتیان لە بڕیاری "دەرھێنانی سووریا لە لیستی پاڵپشتیکار لە تیرۆر" کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە