56 خولەک پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
وهزیری بهرگربی ئهمریكا: لهكاتی پێویستدا گورزی سهربازی له ئێران دهوهشێنین
وەزیری بەرگریی ئەمریکا: "سوپای ئەمریکا دەتوانێت سەرلەنوێ دەست بە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران بکاتەوە"
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پیت ھێگسێت ئاماژەی بەوە کرد لە کاتی پێویستدا سوپای ئەمریکا دەتوانێت سەرلەنوێ دەست بە ھێرشەکانی بۆ سەر ئێران بکاتەوە.
بەپێی ھەواڵێکی ڕۆژنامەی The Hill، ھێگسێت پاش سەردانەکەی بۆ بنکەیەکی سەربازی لە ویلایەتی ویسکۆنسن، سەبارەت بە پرسی ئێران بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و رایگەیاند لە کاتی پێویستدا سوپای ئەمریکا دەتوانێت سەرلەنوێ دەست بە ھێرشەکانی بۆ سەر ئێران بکاتەوە.
ھێگسێت وتیشی: "ئەگەر پێویست بکات ھێرشی کینێتیکی (ڕاستەوخۆ) بەکاربھێنین، بەکاری دەھێنین. ئەگەر ئێران کارتی زۆر لە دەستی خۆیدا بەکاربھێنێت یان لەگەڵ سوپای ئەمریکادا دەستەویەخە بێت، ئەوەی پێویست بێت دەیکەین".
ھێگسێت بانگەشەی ئەوەی کرد لە ئێستادا ئەوەی زۆرترین زیانی بە ئێران دەگەیەنێت گوشاری ئابوورییە و، ئەمریکا کۆنترۆڵی گەرووی ھورمزی کردووە.
وتیشی: "ئێران ناتوانێت ھیچ شتێک لە (گەرووی ھورمزەوە) تێپەڕێنێت، بەڵام ئێمە دەتوانین تێپەڕێنین. ئابووریی جیھان لەمە ئاگادارە و ھەر لەبەر ئەمەش گرەوێکی گەورەیان لەسەر کۆنترۆڵکردنی گەرووەکە کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە