1 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئامادهین بۆ ڕووبهڕووبوونهوهی سزاكانی ئهمریكا
وەزیری ئابووری ئێران، عەلی مەدەنیزادە ڕایگەیاند وڵاتەکەی تەواو ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزا ئابوورییە نوییەکانی ئەمریکا.
عەلی مەدەنیزاد لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فەرمی ئێران ئاماژەی بەوەداوە کە حکوومەتی ئێران، پلانێکی ئابووری دوو ساڵەی ئامادەکردووە و ھەموو سیناریۆکانی لەبەرچاو گرتووە.
وەزیری ئابووری ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕوونەوەی سزا ئابوورییە نوێیەکانی ئەمریکا و وتی: "حکوومەت ماوەیەکی زۆرە پلانی داناوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمریکا ببێتەوە، ھەروەھا تەواوی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا".
وەزیری ئابووری ئێران، عەلی مەدەنیزادە دانی بەوەنا کە جەنگ زیانێکی زۆری بە ئابووری وڵاتەکەی گەیاندووە و ڕایگەیاند بەھۆی ھێرشەکانەوە، زیانێکی زۆر بەر کەرتەکانی پۆڵا و پترۆکیمیایی کەوتوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە