18 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی: زانكۆ لە ناوەڕۆكی باس و نمایشەكان بەرپرسیار نییە
پەیام
زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی نمایشێكی سەما و گۆرانی زانكۆكەی بڵاوكردەوە، كە تێیدا بێڕێزیی بە پۆشاك و بەرگی ئیسلامیی ژنان كرا و ڕایگەیاند، زانكۆ لە ناوەڕۆكی باس و نمایشەكان بەرپرسیار نییە.
لە ڕوونكردنەوەكەی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی ئاماژە بە دیداری كوردناسی كراوە كە ناوەندی "كەشكۆڵ"ی زانكۆكە لە رۆژانی 25 و 26، و 27ی ئەم مانگە سازی كرد.
بەپێی ڕوونكردنەوەكە، یەكێك لە میوانەكان گروپی میوزیكی "هونەرگەها وڵات" بوون كە لە ڕۆژاوای كوردستانەوە هاتوون و لە سێیەم ڕۆژی دیدارەكەدا چەند كارێكی میوزیك و شانۆیان پێشكەش كردووە.
زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی دەڵێ: لە بڕگەیەكدا وەك هێمایەك بۆ ڕزگاربوونی ژنان لە ستەمی داعش "بورقە" دادەكەنن و جلی كوردییەكانیان دەردەكەوێت.
زانكۆكە لە بەشێكی دیكەی ڕوونكردنەوەكەیدا نووسیویەتی: لەم ڕووەوە زانكۆ بەرپرسیار لە ناوەڕۆكی باس و نمایشەكان نییە.
زانكۆكە دەڵێت: بە دڵنییاییەوە لەم زانكۆیە ڕێزی تەواومان بۆ بەها ئایینی و كۆمەڵایەتیەكان داناوە، بەهاكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەمیشە پارێزراو و لەبەرچاو گیراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە