5 کاتژمێر پێش ئێستا 115 جار خوێنراوەتەوە

ئیسپانیا ڕێگەی لە دوو باری چەكوچۆڵی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل گرت

پەیام 

حكومەتی ئیسپانیا ڕێگەی گرت لە تێپەڕینی دوو باری چەك و تەقەمەنی كە ئەمریكا دەیویست لەئیسپانیاوە بۆ قەوارەی زایۆنی بینێرێت.

ڕۆژنامەی ئیلباییس بلاوی كردەوە، حكومەتی مەدرید قەدەغەی تەواوی خستووەتە سەر هەناردەی چەك بۆ قەوارەی زایۆنی بەهۆی ئەو كۆمەڵكوژییەی لە كەرتی غەززە ئەنجامی دەدات، دوایین جاریش ڕێگەی گرتووە لە تێپەڕینی دوو بار چەك و تەقەمەنی كە ئەمریكا دەیویست لە ڕێی بەندەری ئاویی سەربازییەوە لە شاری قادش، هەروەها بنكەی سەربازیی ئاسمانیییەوە لە ئیشبیلییە ڕەوانەی تەلئەبیبی بكات.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە داوە، حكومەتی مەدرید بڕیاری داوە هیچ جۆرە چەك و تەقەمەنی و پێداویستییەكی سەربازی نابێت بەو دوو بنكە سەربازییە ئاوی و ئاسمانییەدا تێبپەڕێت كە بە هاوبەشی لەنێوان ئەمریكاو  ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت و سەربازانی ئەمریكی تیایدا نیشتەجێن.

ئیلبایسس جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو دوو بنكە سەربازییە لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ئیسپانیادان و ئەمریكییەكان بە تەنیا ناتوانن بڕیار لەو بارەیەوە بدەن، بەهۆی ئەوەش كە ئیسپانیا ڕێگەنادات چەكوچۆڵ بۆ ئیسرائیل بچێت، هەر بۆیە ئەمریكا بە ناچاری بنكە سەربازییەكانی لە سنووری پورتوگال بۆ ئەو مەبەستە بەكاردەهێنێت.

پێشتر وەزیری دادی ئیسپانیا ڕایگەیاندبوو: حكومەتی وڵاتەكەی لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا بۆ ئەوەی ناردنی هەرجۆرە چەكێك بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت كە دژی فەڵەستینییە بێتاوانەكان بەكاردەهێنرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا ڕێگەی لە دوو باری چەكوچۆڵی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل گرت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵەكانى ترەمپ بۆ ڕاگرتنی جەنگ بەردەوامە و ناتانیاهوش بەتەواوى لەگەڵیدا نییە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێمێكی ئەڵمانیا ڕۆژانی جەژنی بە پشووی مسوڵمانان دیاریی كرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. هێرشكرایە سەر كڵێسایەك و 13 کەس كوژران و برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە زیندانێكی ئیكوادۆردا توندوتیژی ڕوویدا و دەیان كورژاو و برینداری لێكەوتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای سووریا بە ئامادەنەبوون بڕیارێكی بۆ دەستگیركردنی بەشار ئەسەد دەركرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لەبەر پشتگیریی فەڵەستینییەکان، ئەمریكا ڤیزەی سەرۆكی كۆڵۆمبیای هەڵوەشاندەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران و ڕووسیا ڕێكەوتنێكیان بۆ بنیاتنانی چوار وێستگەی ئەتۆمی واژوو كرد

سەرەتا