4 کاتژمێر پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
كۆشكی سپی: پلانەکەى ترەمپ پەسەندبکرێت دەستبەجێ جەنگ لە غـ.ەززە ڕادەوەستێت
پەیام
كۆشكی سپی ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی تڕەمپ و نەتەنیاهوو بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: ئیسڕائیل غەززە داگیر ناكات و نایلكێنێت بەخۆیەوە، کەسیش ناچارناکرێت غەززە جێبهێڵێت.
ڕاشیگەیاندووە: هەموو پڕۆسە سەربازییەكان و بۆردومانەكانیش ڕادەگیرێن و ترەمپ سەرۆكایەتیی دەستەی ڕاگوزەر دەكات. ئەگەر هەردوولا پلانەکەى ترەمپ پەسەندبکەن دەستبەجێ جەنگ ڕادەوەستێت.
كۆشكی سپی ئاماژەى بەوەشکردووە: ئەگەر حەماس درەنگ وەڵام بداتەوە، پلانەكە لە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان جێبەجێ دەكرێت.
ئەوەشى خستووەتەڕوو: هەركات سەرجەم بارمتەكان گەڕێنرانەوە لێخۆشبوون بۆ ئەندامانی حەماس دەردەكرێت، بەرانبەر هەر تەرمێكی ئیسڕائیلیش تەرمی 15 فەڵەستینی ئازاد دەكرێت.
كۆشكی سپی ڕاشیگەیاندووە: غەززە لەلایەن ئیدارەیەكی تەكنۆكراتی ناسیاسیی فەڵەستینییەوە بەڕێوە دەبرێت، حەماس و گرووپە چەكدارەكانی دیكەش ڕازین بەوەی ڕۆڵیان لە ئیدارەی غەززەدا نەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە