29/09/2025 404 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى ناردنى خەڵک بۆ بەشداریی لە جەنگی ڕووسیا، لە عێراق کەسێک بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درا

پەیام 

دادگای تاوانەكانی پارێزگای نەجەف بە تۆمەتی ناردنی هاوڵاتیی عێراقی بۆ ریزەكانی سوپای ڕووسیا بۆ جەنگی ئۆكرانیا، سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر كەسێكدا سەپاند.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: دادگای نەجەف بە تۆمەتی بازرگانیی بە مرۆڤ"و بەپێی مادەی شەش و سێ و حەوتی یاسای بازرگانیی بە مرۆڤ سزای زیندانییكردنی بەسەر كەسێكدا سەپاندووە كە كاری ناردنی خەڵك بۆ ڕووسیا بووە بە مەبەستی بەشداریی لە جەنگی ئەو وڵاتە و ئۆكرانیا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری "كەسی سزادراو، لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی دیكە لە بەرانبەر پارەدا خەڵكی كۆ كردووەتەوە و ناردوویەتی بۆ ڕووسیا بە ئامانجی پەیوەندییكردنی ئەو كەسانە بە ڕیزەكانی سوپای ئەو وڵاتە و شەڕكردن لە جەنگی ئۆكرانیادا".

بەپێی ئامارێكی نافەڕمی، لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی ئۆكرانیاوە نزیكەی پێنج هەزار عێراقی لەژێر ناوی گەشتیاریی چوونەتە ڕووسیا و لەوێ پەیوەندییان بە ڕیزەكانی سوپای ئەو وڵاتەوە كردووە، ژمارەیەكیشیان كوژراون.

پێشتریش لیژنەی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانی بەوەدا نا كە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لەگەڵ سوپای ڕووسیادا بەشداریی جەنگی ئۆكرانیا دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو؛ كۆمیسیۆن تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كارتی نیشتیمانی كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی عێراق بۆ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕێكارەكانی چەكدانان كۆدەبنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندی: سەرجەم سزاكانی سەر كەرتی بانكی عێراق لابراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن یەكەم هەنگاوی بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان دەستپێدەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت: عێراق بەرگەی سەركێشیی دارایی ناگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بارەگاكانی كۆمپانیای كۆڕەك لە كەركووك و نەینەوا و سەڵاحەدینیش داخران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ به‌های 150 ملیۆن دۆلار هێلیكۆپته‌ر به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ سێ ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا ڕاگه‌یاند

سەرەتا