2 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزخانهی ئهمریكا له عێراق: ئهگهری داخستنی كایهی ئاسمانی له ئارادایه
پهیام
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی سەبارەت بە ئەگەری پەرەسەندنی لەناکاوی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و داوایان لێدەکات ئامادەی داخستنی ئاسمان و هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان بن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی بەردەوامیی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەری ڕوودانی پێشهات و پەرەسەندنی چاوەڕواننەکراو لە ئارادایە. بەم هۆیەوە، داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کراوە کە بەردەوام ئاگاداری بارودۆخەکە بن و ئەگەری داخستنی کتوپڕی کایەی ئاسمانی و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە فڕۆکەوانییەکان لەبەرچاو بگرن.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر سەلامەتیی هاووڵاتییانی خۆی کردووەتەوە و ڕێنوێنیی ئەو ئەمریکییانە دەکات کە لە ئێستادا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان، تاوەکو ئەوپەڕی ڕێکارەکانی وریایی و خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیانی خۆیان لە هەر دۆخێکی نەخوازراو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە