1 رۆژ پێش ئێستا 193 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی عێراق دەچێتە ئەمریكا و لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە

پەیام 

سەرۆكوەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو دەچێتە ئەمریكا و لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا چاوی بە دۆناڵد ترەمپ دەكەوێت. 

حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، عەلی فالح زەیدی وتاری وڵاتەكەی لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەش دەكات و لەگەڵ كۆمەڵێك لە سەركردەكانی جیهان كۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێكردنی دۆسیە هاوبەشەكان.

عەبوودی وتی: خشتەی سەردانەكە بەشداریی سەرۆكوەزیران لە كۆبوونەوەی ژووری بازرگانیی ئەمریكا لەخۆ دەگرێت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان بەغدا و واشنتن. وتیشی ئەم هەنگاوە گوزارشت لە سروشتی پەیوەندییە ستراتیژییەكان دەكات و ئامانج لێی گۆڕینی ئاراستەی هەماهەنگییەكانە بەرەو هاوكاریی ئابووریی درێژخایەن. 
وتەبێژەكە ڕوونیشی كردەوە كە ڕۆژی سیی ئەیلوول وەك نیشانەیەكی سەروەریی گرنگ لە پەیوەندییەكانی هەردوو وڵاتدا دەمێنێتەوە.

ئەم سەردانە لە كاتێكدایە بەغدا كار بۆ ڕێكخستنەوەی ڕێڕەوی پەیوەندییەكانی لەگەڵ واشنتن دەكات و زیاتر جەخت لەسەر هاوبەشیی بازرگانی دەكاتەوە و دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم دیدارە نێودەوڵەتییانەوە پێگەی سیاسی و ئابووریی خۆی لەسەر ئاستی جیهان بەهێزتر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسمانی عێراق بە تەواوی بۆ گەشتی مەدەنی کرایەوە و سەروەریی بۆ گەڕایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق دەچێتە ئەمریكا و لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق بۆ بەشداربووانی کۆڕەک: سیمکارتی کۆڕەک لەسەر هەژمارەکانتان لابدەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پێویستی بە نزیكەی 10 هەزار بینای قوتابخانەی نوێ هەیە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق خەرجكردنی 500 ملیار دیناری بۆ شایستەی جووتیاران ڕاگەیاند

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لە سبەی تا پێنجشەممە هاتوچۆی دەروازە سنوورییەكان دەستپێدەكاتەوە

سەرەتا