2 کاتژمێر پێش ئێستا 111 جار خوێنراوەتەوە

بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

پەیام 

لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی عێراق چەند كۆبونەوەیەك سازدەكات بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی و گفتوگۆكردنی چەند پرۆژەیاسایەك.

یەك شەممە كۆبونەوەی ئاسایی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە گفتوگۆی گشتی دەكرێت لەبارەی قەیرانی سووتەمەنی نێوخۆیی و تیشك خستنەسەر هۆكار و دەرەنجامەكانی و تاوتوێكردنی ڕێكارەكانی حكومەت بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە.

كۆبونەوەكەی پەرلەمانی عێراق كاتژمێر 1ی نیوەڕۆ دەست پێدەكات و وەزیری نەوت و بەرپرسانی وەزارەتی نەوت ئامادە دەبن.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئەلیكترۆنی و دوو پرۆژەیاسای دیكە.

لەو كۆبونەوەیەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای تاوانی نێودەوڵەتی دەكرێت كە لەلایەن لیژنەكانی بەرگری و ئاسایش و یاسایی و مافەكانی مرۆڤ و ژنان و كۆچ و كۆچبەران و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی ئامادەكراوە و لە 26 ماددە پێكهاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسمانی عێراق بە تەواوی بۆ گەشتی مەدەنی کرایەوە و سەروەریی بۆ گەڕایەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق دەچێتە ئەمریكا و لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق بۆ بەشداربووانی کۆڕەک: سیمکارتی کۆڕەک لەسەر هەژمارەکانتان لابدەن

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پێویستی بە نزیكەی 10 هەزار بینای قوتابخانەی نوێ هەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق خەرجكردنی 500 ملیار دیناری بۆ شایستەی جووتیاران ڕاگەیاند

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. لە سبەی تا پێنجشەممە هاتوچۆی دەروازە سنوورییەكان دەستپێدەكاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    گرووپە چەكدارەكانی عێراق تێوەگلانیان لە هێرشكردنەسەر سعودیە ڕەتكردەوە

سەرەتا