5 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
سۆمۆ: پابه‌ند نین به دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیاكان
كۆمپانیای سۆمۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ڕێككه‌وتنی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا پابه‌ند نه‌كراون به‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ببژێرن.
عه‌لی نزار شه‌تری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی فیدڕاڵی به ته‌واوه‌تی پابه‌نده به ڕێككه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئۆپیك، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ده‌چێنه چوارچێوه‌ی هه‌نارده و به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆوه له به‌شی عێراق.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سۆمۆ ڕایشیگه‌یاندووه، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته 190 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌یه زیاد بكرێت، به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیش ڕۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ڕێككه‌وتنی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به شێوازێكی ورد و پیشه‌یی داڕێژراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی دانوستانێكی ورده‌وه كه مافی هه‌موو لایه‌نه‌كان دابین ده‌كات ئه‌نجام دراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری سۆمۆ ڕاشیگه‌یاندووه: ڕێككه‌وتننامه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق پابه‌ند ناكات به‌وه‌ی كه قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێم به كۆمپانیاكان بداته‌وه به‌ڵكو یاسای بودجه‌ی هه‌مواركراوی ساڵی 2025 ده‌كرێته بنه‌مای چاره‌سه‌ری كێشه داراییه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە