3 کاتژمێر پێش ئێستا
68 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. 13 هه‌زار كه‌س له وه‌رگرتنی قه‌رزی پرۆژه‌ی بچووك سوودمه‌ند بوون
حكومه‌تی عێراق تا 50 ملیۆن دینار قه‌رز ده‌داته گه‌نجان بۆ دروستكردنی پڕۆژه‌ی بازرگانی.
حه‌سه‌ن خه‌وام، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له حكومه‌تی فیدڕاڵی ڕایگه‌یاند، قه‌رزی دارایی به سێ بڕ (20 ملیۆن دینار، 30 ملیۆن دینار و 50 ملیۆن دینار) ده‌درێته ئه‌و گه‌نجانه‌ی داوای ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بازرگانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ سنووردانان بۆ هه‌ژاری و بێكاری. هه‌روه‌ها په‌رزی ستراتژی ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی داهاتیان سنوورداره به بڕی كه‌متر له 10 ملیۆن دینار بۆ كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی بچووك.
حه‌سه‌ن خه‌وام ئاماژه‌ی به‌وه داوه، مه‌رجه ئه‌و كه‌سانه‌ی كار له پرۆژه‌كاندا ده‌كه‌ن له‌و كرێكارانه بن كه له چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ناویان تۆمار كراوه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دوو ماڵپه‌ڕی داناوه به ناوه‌كانی (میهه‌ن) و (زه‌مان)، یه‌كه‌میان بۆ كه‌سانی بێكاره بۆ ئه‌وه‌ی ڕاهێنانی پیشه‌یی وه‌ربگرن، دووه‌میشیان بۆ كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی بیانگرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی‌س ه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت بكه‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراق ڕاشیگه‌یاندووه، تا ئێستا 13 هه‌زار كه‌س له وه‌رگرتنی قه‌رزی پرۆژه‌ی بچووك سوودمه‌ند بووه و ڕێژه‌ی بێكاری له له‌سه‌دا 16 پۆینت 5ـه‌وه بۆ خوار له‌سه‌دا 14 دابه‌زیوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە