4 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
لایه‌نه فه‌له‌ستینییه‌كان داوای گره‌نتییان له‌باره‌ی نه‌خشه‌ی ئاگربه‌سته‌وه كردووه
په‌یام
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس داوای له نێوه‌ندگیره قه‌ته‌ڕی و میسڕییه‌كان كردووه ڕوونكردنه‌وه‌ی فه‌رمییان پێ بده‌ن له‌باره‌ی ئه‌و پلانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئاتشتی له غه‌ززه ڕایگه‌یاندووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای گره‌نتییان كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێ میدیاكان، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی حه‌ماس ئاشكرایان كردووه، مافی خۆیانه ده‌ستكاریی چه‌ند خاڵێك بكه‌ن له‌و پلانه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه و تیایدا بنیامین نه‌ته‌نیاهوو، سه‌رۆكوه‌زیرانی زایۆنی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینیی ڕه‌ت كرده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له مانه‌وه‌ی زۆرنه‌ی هێزه‌كانی كردووه‌ته‌وه له ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی دیله‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس داوای له به‌رپرسانی میسر و قه‌ته‌ر كردووه ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌واویان له‌باره‌ی خاڵه‌كانه‌وه به فه‌رمی پێ بده‌ن، هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستینییه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت نه‌ك لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها جیاكاری بكرێت له نێوان چه‌كی به‌رگری و چه‌كی هێرشبه‌ر، كه ئه‌مریكا داوای كردووه به‌ره‌نگاریی فه‌ڵه‌ستینی چه‌كه‌كانی دابنێت.
هاوكات حه‌ماس داوای كردووه به‌شێوه‌ی ته‌واوه‌تی جه‌نگ ڕابگیرێت و خشته‌ی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای زایۆنی له غه‌ززه دیاری بكرێت، دواتر ئه‌وان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه، حه‌ماس ماوه‌ی 3 تا 4 ڕۆژی له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پێشنیازی ڕێككه‌وتن بداته‌وه و هۆشداریی داوه له‌وه‌ی‌ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه ڕه‌ت بكاته‌وه چاره‌نووسێكی خراپ چاوه‌ڕێی غه‌ززه ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە