4 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
دواى نه‌وت داوا ده‌كرێت پرسی داهاتیش یه‌كلایی بكرێته‌وه
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوو ڕاپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم ڕه‌ت كرده‌وه، داواش له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات ئه‌و پرسه هاوشێوه‌ی پرسی نه‌وت چاره‌سه‌ر بكات و بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوو پشتیوانیی خۆی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه كه به تێكڕایی ڕۆژانه 195 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه، ڕاده‌ستی سۆمۆ كراوه و له بازاڕی جیهانی فرۆشراوه، داهاته‌كه‌شی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵ.
هه‌روه‌ها هیوای خواست كه حكومه‌تی فیدڕاڵیش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پابه‌ندیی خه‌رجكردنی مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 و مانگه‌كانی تر، وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داواكاره له حكومه‌تی فیدڕاڵ كه شاندی دانوستانكاری هه‌ردوو حكومه‌ت، له ژێر سه‌رپه‌رشتیی لیژنه‌ی وه‌زاریی پێكهاتوو به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، به‌رده‌وامی به كۆبوونه‌وه‌كانیان بده‌ن بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش تا له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، هاوشێوه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتیش یه‌كلایی بكرێته‌وه و ئیتر هیچ پاساو و به‌ربه‌ستێك، نه‌كرێته بیانوو بۆ كێشه‌ی مووچه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە