4 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
كۆمپانیاكانی نه‌وت: بڕیاره 30 ڕۆژ دوای هه‌نارده‌ی نه‌وت قه‌رزه‌كانمان یه‌كلایی بكرێنه‌وه
په‌یام
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازیی نه‌وتی كوردستان ئه‌پیكۆر ده‌ڵێت، بڕیاره له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا هه‌رێم كۆمپانیاكانی نه‌وت كۆ ببنه‌وه و چاره‌نووسی قه‌رزه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نرواێكدا ئه‌پیكۆر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای ڕێككه‌وتنه سێقۆڵییه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غداد و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، بڕیاره له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پلانێك بۆ چۆنێتی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ڕێك بكه‌ون.
هاوكات له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باسی له‌وه‌ش كردووه، حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و نه‌وته ده‌كاته‌وه كه له كێڵگه‌كانی هه‌رێمه‌وه ڕاده‌ستی سۆمۆ ده‌كرێت و پاشان له‌ڕێی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
ده‌شڵێت: به‌پێی هه‌مواری یاسای بودجه‌ی عێراق، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ بڕی 16 دۆلار بۆ تێچووی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ده‌داته كۆمپانیاكان كه تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە