پێش 2 هەفتە 262 جار خوێنراوەتەوە

خەمۆکی و نیشانەکانی

سینا لوقمان

خەمۆکی و نیشانەکانی: ناسینی یەکێک لە نەخۆشییە دەروونییە باوەکانی سەدەی ٢١

پوختە لەسەر بابەتەکە :
خەمۆکی یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییە باو و لاوازکەرەکانی ئەو سەردەمە، کە بە کۆمەڵێک نیشانەی هەستی، بیرۆکە، ئاکاری و جەستەیی خۆی دەردەخات. ئەم تێکچوونە دەتوانێت کاری کۆمەڵایەتی، پیشەیی، ئەکادیمی و پێوەندی تاک بە توندی تێکبدات. ئەم وتارە پێناسەی خەمۆکی، جۆرەکان، گرینگترین نیشانە کلینیکیەکان، پێوەرەکانی دەستنیشانکردن و دەرئەنجامە تاکەکەسیەکان و کۆمەڵایەتییەکان دەخاتە بەر لێکۆڵینەوە.

پێشەکی
خەمۆکی تەنها ناڕەحەتییەکی کاتی یان خەم نییە، بەڵکو نەخۆشییەکی دەروونی کلینیکییە کە پێویستی بە دەستنیشان‌کردن و چارەسەری تایبەت هەیە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) خەمۆکی بە یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی کەمتوانایی(بۆهەر بوارێک) لە سەرانسەری جیهان دادەنێت. بەپێی هەژمارەکان زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەدەست جۆرێک لە خەمۆکییەوە دەناڵێنن (WHO, 2021). هەروەها لە ئێراندا ئامارەکان ئاماژە بە زیادبوونی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە لە نێوان چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و بەتایبەت ژنان و گەنجان دەکەن.

پێناسەی خەمۆکی
خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونییە کە مرۆڤ هەست بە دڵتەنگی قووڵ و کەمی پاڵنەر و لەدەستدانی ئارەزووی چالاکییەکان و تێکچوونی کارکردنی ڕۆژانە دەکات. ئەم نەخۆشییە لەوانەیە توند (ئەپیزۆدیک) یان درێژخایەن بێت، سووک یا توند، و بە هۆکاری دەرەکی یان بەبێ هۆکاری دەرەکی خۆی نیشان بدات .
بەپێی ڕێنمایی دەست نیشان کردن و ئاماری نەخۆشییە دەروونییەکان – DSM-5، بۆ دەست نیشان کردنی نەخۆشی خەمۆکی سەرەکی (MDD)، لانیکەم چوار نیشانە لە لیستی دیاریکراو لە DSM-5 بونی هەبێت کە نزیکەی هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی لانیکەم دوو هەفتە لە کەسەکەدا بەردەوام بێت، یەکێک لەوانە هەستی خەمۆکی یان لەدەستدانی ئارەزووی مرۆڤە    . (APA,2013)

نیشانەکانی خەمۆکی:

١. نیشانە هەستییەکان
هەستکردن بە دڵتەنگی، بۆشایی، بێ بەهایی
گریان بەبێ هۆ یان زوو
تاوانباری زۆر یان هەستی بێ‌بایەخی
توڕەبوون یان بێبەزەیی بوون
٢. نیشانە بیرۆکەییەکان(cognitive psychology)
بیرکردنەوە نەرێنییە بەردەوامەکان دەربارەی خۆت، داهاتوو، یان جیهان (سیانەی مەعریفی بێک)
کەمبوونەوەی تەرکیز و بیرەوەری
بێ‌بڕیاربوون
بیرکردنەوە لە خۆکوشتن یان ئارەزووی مردن
٣. نیشانە ئاکارییەکان
کشانەوەی کۆمەڵایەتی
کەمبوونەوەی چالاکییە چێژبەخشەکان
کەمبوونەوەی ئاستی چالاکی کار، ئەکادیمی یان خێزان
بێ بایەخ بوونی پاکوخاوێنی تاکەکەسی
٤. نیشانە جەستەییەکان
تێکچوونی خەو )کەم یان زۆر خەو(
گۆڕان لە ئارەزووی خواردن )کەمبوونەوە یان زیادبوونی ئارەزووی خواردن(
ماندوویی و ئازاری جەستەیی

جۆرەکانی خەمۆکی:

خەمۆکی جۆری جیاوازی هەیە کە بەپێی توندی، ماوە و هۆکار لەگەڵ تێکچوونەکانی تر  بەو جۆرانە دابەش دەکرێن:
خەمۆکی سەرەکی یا خەمۆکی (MDD): توند و کاتی
خەمۆکی درێژخایەن یا بەردەوام (Dysthymia): سووک بەڵام درێژخایەن
خەمۆکی سۆزداری و وەرزی (SAD): پەیوەست بە وەرزەکان
خەمۆکی دوای منداڵبوون: لە دوای منداڵبوون ڕوودەدات
خەمۆکی دوو جەمسەری  (Bipolar Depression) : پەیوەست بە نەخۆشی دوو جەمسەری
خەمۆکی نائاسایی (ئاتیپیک)

هۆکارەکانی مەترسی بۆ تووشبوون بە خەمۆکی
خەمۆکی چەندهۆکاریە و دەتوانێت لە ئەنجامی کارلێکی هۆکارە بایۆلۆژی ، دەروونی و کۆمەڵایەتی جیاوازەوە بێت:

هۆکارە کیمیاییەکانی مێشک: تێک چوون لە گواستەرە دەمارییەکان(هۆرۆمون) وەک سیرۆتۆنین، نۆرئەپینفرین، دۆپامین
جینات: مێژووی خێزانی خەمۆکی
• سیفەتی کەسایەتی: کامڵ خوازی، ڕەخنەگرتن لە خۆ،
ڕووداوی پڕ لە دڵەڕاوکێی: لەدەستدان، جیابوونەوە، بێکاری، نەخۆشی درێژخایەن
پێوەندی زیانبەخش: دەستدرێژی سۆزداری یان سێکسی

دەرئەنجامەکانی خەمۆکی چارەسەرنەکراو
ئەگەر خەمۆکی چارەسەر نەکرێت، دەتوانێت لێکەوتەی گرینگی هەبێت:

مەترسی خۆکوشتن (نزیکەی ٦٠%ی خۆکوشتنەکان پەیوەستن بە خەمۆکییەوە)
کەمبوونەوەی کوالیتی ژیان
لاوازی لە شوێنی کار یان وازهێنان لە خوێندن
تێکچوونی پێوەندی خێزانی و هاوسەرگیری
بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان
لە ڕاستیدا خەمۆکی هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنە لە جیهاندا و نزیکەی ٦٠%ی ئەو کەسانەی هەوڵی خۆکوشتن دەدەن تووشی خەمۆکی دەبن (WHO, 2021).

چارەسەری خەمۆکی
چارەسەری دەروونی: CBT، چارەسەری دەروون‌داینامیک
دەرمان: دژەخەمۆکی )وەک( SSRIs
ژیانڕەوانی: وەرزش، خواردنی تەندروست، یۆگا

گرینگی زوو دەست نیشان کردن و چارەسەرکردن
دەست نیشان کردن لە کاتی خۆیدا و چارەسەری کاریگەر بۆ خەمۆکی دەتوانێت ڕێگری بکات لە درێژخایەنی نیشانەکان و پەرەسەندنی دەرئەنجامە مەترسیدارەکان. چارەسەرە کاریگەرەکان بریتین لە:
چارەسەری دەروونی: بیرۆکە-ئاکاری (CBT)، دەروون‌داینامیک، نێوان کەسیچارەسەری دەرمانی: دەرمانی دژە خەمۆکی SSRI، SNRI، MAOI، TCA
چارەسەری تێکەڵاو: چارەسەری دەروونی + دەرمان
چارەسەرە تەواوکەرەکان: وەرزشکردن، یۆگا، چارەسەری هونەری، چارەسەری‌نوری
ئەنجام
خەمۆکی یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییە باوەکانی سەردەمی ئێمە، بەڵام زۆرجار شاراوەن. ناسینەوەی وردی نیشانەکان، ڕاهێنان و فێرکاری گشتی، کەمکردنەوەی چەواشەکاری، و دەستڕاگەیشتن بە چارەسەرە کاریگەرەکان پێشمەرجی سەرەکین بۆ چارەسەرکردنی باری جیهانی خەمۆکی. هۆشیاری لە نیشانەکانی خەمۆکی یەکەم هەنگاوە بەرەو چاکبوونەوە و چارەسەری دەروونی منابع)به سبک(APA

سەرچاوەکان:  (شێوازی APA)

American Psychiatric Association. (2013). Diagnostic and statistical manual of mental disorders (5th ed.). Washington, DC: Author.
Beck, A. T., Rush, A. J., Shaw, B. F., & Emery, G. (1979). Cognitive therapy of depression. Guilford Press.
WHO. (2021). Depression.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نەزۆکی لە پیاواندا هۆکارەکەی چییە

  • پێش 2 هەفتە

    خەمۆکی و نیشانەکانی

  • 08/09/2025

    لە ڕووسیا ڤاكسینی شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

  • 30/08/2025

    هۆشداری لەبارەی وەڵامدانەوەی ڕاوێژە تەندروستییەكان لەگەڵ (چات جب بی تی) دەدرێت

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

سەرەتا