28/03/2026 1193 جار خوێنراوەتەوە

جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

پەیام

لە گۆڕانكارییەكی گەورە و مێژووییدا بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەكرە، كۆمپانیای نۆڤۆ نۆردیسكی دانیماركی جۆرێكی نوێی ئەنسۆلینی بەناوی "ئاویكڵی" پەرەپێداوە. 

ئەم دەرمانە كە بۆ یەكەمجارە لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت، شێوازی چارەسەری نەخۆشییەكە بە تەواوی دەگۆڕێت. دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمریكی (FDA) بە فەرمی ڕەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی ئەو دەرمانە دەربڕیوە تاكو بخرێتە خزمەت نەخۆشانەوە.

ئەم دەرمانە نوێیە بەتایبەتی بۆ تووشبووانی شەكرەی جۆری دووەم دروستكراوە و جیاوازییە سەرەكییەكەی لەوەدایە، تەنها هەفتانە یەك جار بەكاردەهێنرێت، لە كاتێكدا ئەنسۆلینەكانی پێشوو پێویستیان بە بەكارهێنانی ڕۆژانە هەبوو. 

ئاویكڵی كاریگەرییەكەی بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دەمێنێتەوە، ئەوەش یارمەتی نەخۆشەكان دەدات باشتر كۆنترۆڵی ئاستی شەكرەی خوێنیان بكەن و لە ماندووبوونی دەرزی لێدانی ڕۆژانە ڕزگاریان ببێت.

كۆمپانیای نۆڤۆ نۆردیسك ڕایگەیاندووە: دەرمانەكە لە وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا و 13 وڵاتی دیكە پەسەند كراوە. بڕیاریشە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا بە فەرمی بخرێتە بازاڕەكانی جیهانەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • پێش 2 هەفتە

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

سەرەتا