23/05/2026 3862 جار خوێنراوەتەوە

بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

پەیام 

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاستی مەترسیی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ بۆ "زۆر بەرز" بەرزكردەوە و هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی خێرای پەتاكە دەدات.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، بەهۆی خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، ئاستی مەترسییەكەیان لە "بەرز"ەوە بۆ "زۆر بەرز" گۆڕیوە. 

ئاماژەی بەوەش كرد، كە مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەسەر ئاستی وڵاتانی دەوروبەر "بەرزە"، بەڵام لەسەر ئاستی جیهانی هێشتا لە ئاستێكی "نزم"دایە.

بەپێی وتەكانی ئەدهانۆم، تا ئێستا 82 حاڵەتی تووشبوون و 7 گیانلەدەستدانی پشتڕاستكراوە تۆمار كراون، بەڵام مەزندە دەكرێت قەبارەی كارەساتەكە زۆر لەوە گەورەتر بێت، چونكە نزیكەی 750 حاڵەتی گوماناوی و 177 گیانلەدەستدانی تەمومژاوی هەن. سەبارەت بە وڵاتی ئۆگەنداش، ڕایگەیاند، كە بارودۆخەكە جێگیرە و تەنها دوو تووشبوو و یەك گیانلەدەستدان هەبووە كە لە كۆنگۆوە گەڕاونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 4 هەفتە

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا