09/05/2026 2648 جار خوێنراوەتەوە

ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

پەیام

دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا ئامادەكاری بۆ پێشوازی لەو كەشتییە گەشتیارییە دەكەن كە چەندین كەسی هەڵگری ڤایرۆسی هانتای لەسەر نیشتەجێیە و بڕیارە سەرنشینەكانی كەرەنتینە بكرێن.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ پێشوازیكردن لە 140 گەشتیار و تیمی كەشتییە گەشتیارییەكە بەناوی "ئێم ڤی هۆندیۆس" كە ڤایرۆسی "هانتا"ی تێدا بڵاو بووەتەوە و بڕیارە سبەی، ڕۆژی یەكشەممە كەشتییەكە بگاتە دوورگەی تێنێریف لە دورگەكانی كەناری لە ئیسپانیا.

لەو بارەیەوە ڤێرجینیا باركۆنیس، بەرپرسی فریاگوزاری ئیسپانیا، ڕایگەیاند: بۆ ڕێگریكردن لە هەر مەترسییەك، گەشتیارەكان بۆ ناوچەیەكی تەواو دابڕاو و لەژێر چاودێرییەكی توندی ئەمنیدا دەگوازرێنەوە و كەرەنتینە دەكرێن.

لەلایەكی دیكەوە، حاڵەتێكی نوێی بەركەوتە لە هەرێمی كەتالۆنیا دەستنیشان كراوە، كە ئافرەتێكە لە هەمان ئەو فڕۆكەیەدا بووە كە تەرمی كەسێكی هۆڵەندی تووشبووی پێ گواستراوەتەوە.

هاوكات بڕیارە ئەمڕۆ تێدرۆس ئەدهانۆم-یش، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بگاتە دوورگەی تێنێریف بۆ هاوكاریكردن لە هەماهەنگی پرۆسەی گواستنەوەی تووشبووان. 

ئەم ڕێكارانە لە چوارچێوەی پرۆتۆكۆڵێكی نوێدایە بۆ چاودێریكردنی وردی دۆخەكە و پاراستنی تەندروستی گشتی دروستبوونی دۆخێكی هاوشێوەی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ساڵی 2020دا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

سەرەتا