20/12/2025 4428 جار خوێنراوەتەوە

نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

(٢٠.٥%)ی ئەو نەخۆشانەی تووشی GDM بوون، هیچ هۆکارێکی مەترسی دیاریکراویان نەبووە
"ڕێژەی بڵاوبوونەوەی شەکرەی دووگیانی و هۆکارە مەترسیدارەكان لە نێوان ژنانی دووگیاندا"

پوخته‌ی توێژینه‌وه‌
شەکرەی دووگیانی (Gestational Diabetes Mellitus - GDM)، کە بە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن لە ماوەی دووگیانیدا دیاری دەکرێت، مەترسییەکی تەندروستی جددی بۆ دایک و کۆرپەلە دروست دەکات. بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی GDM و دەستنیشانکردنی هۆکارە پەیوەندیدارەکانی مەترسی لە ناوچەکەماندا، توێژینەوەیەک لە نێوان تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ تا تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە نەخۆشخانەی بەخشین ئەنجامدراو٧٤١ ژنی دووگیان خۆبه‌خشانه‌ بەشدارییان تێدا
کرد.
• پڕۆسه‌ی پشکنین:

لە هەفتەی ٢٤ بۆ ٢٨ی دووگیانیدا، پشکنینی ستانداردی ٧٥ گرام OGTT (پشکنینی بەرگه‌گرتنی گلوكۆزی زاره‌كی) بۆ هەموو ژنان ئەنجامدرا. بەشداربووان داوایان لێکرا سێ ڕۆژ پێش پشکنینەکە خواردنی ئاسایی بخۆن، و لە ڕۆژی پشکنینەکەشدا ٨ کاتژمێر بەڕۆژوو بن . پاش وەرگرتنی خوێنی بەڕۆژوو و خواردنەوەی ٧٥ گرام گلوکۆز، دوای دوو کاتژمێر خوێنی دووەم وەرگیرا بۆ پشکنینی ئاستی شەکری خوێن.
دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە بەم شێوەیە بوون:
1. ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌: ڕێژەی بڵاوبوونەوەی GDM لەم توێژینەوەیەدا ٢١.١% بووە (١٥٦ حاڵەت لە کۆی ٧٤١ بەشداربوو). ئەمە ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی یەک لە حەوت ژنی دووگیان لەم ناوچەیەدا تووشی شەکرەی دووگیانی بوون.
2. گرنگترین هۆكاره‌مه‌ترسییه‌كانی توش بوون به‌ شه‌كره‌ی دووگیانی بریتی بوون لە:
o تەمەنی بەرز.(مەڵتیگراڤیدا (ئەوانەی زیاتر لە جارێک دووگیان بوون.کێشی زیاد و قەڵەوی. مەکرۆسۆمیا ئه‌وانه‌ی پێشتر(کۆرپەلەی زۆر گەورەتر لە قەبارەی ئاسایی) لە ناو منداڵداندا. هه‌بووه‌.
• ئه‌وه‌ی له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌و جێگەی سەرنجە: (٢٠.٥%)ی ئەو نەخۆشانەی تووشی GDM بوون، لە گرووپی "بێ مەترسی" (No Risk) بوون و هیچ هۆکارێکی مەترسی دیاریکراویان نەبووە.
ئەمە جەخت لەسەر دوو خاڵی سەرەکی دەکاتەوە:
1. پێویستی بە پشكنینی گشتگیر: بەهۆی بەرچاوبوونی ڕێژەی GDM لە ناوچەکەماندا و دەرکەوتنی لەو کەسانەدا کە بێ مەترسین، پێشنیار دەکەین دەبێت هەموو ژنێکی دووگیان لە هەفتەی دیاریکراودا پشکنینی GDMی بۆ بکرێت بۆ پێشگرتن لە ئەنجامە نەرێنییەکانی کۆرپەلە و دایک.
2. توێژینه‌وه‌ی داهاتوو: پێویستە فۆکەسێکی فراوانتر بکرێتە سەر هۆکارە شاراوەکانی مەترسی. هەروەها، توێژینەوەی درێژخایەن ئەنجام بدرێت بۆ تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی GDM لە ماوەیەکی درێژدا و باشترکردنی پڕۆسەکانی پشکنین بۆ پاراستنی تەندروستی دایک و کۆرپەلە.
توێژەران توانیوویانە بڵاوکراوە زانستییەکەیان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوبکەنەوە. بەناوی نەخۆشخانەی بەخشینەوە دەستخۆشی لە پزیشکان و توێژەرە بەڕێزەکان دەکەین و هیوای کاری زانستی باشتریان بۆ دەخوازین.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی توێژەران کرد هیوای بەردەوامی بۆخواستن.

سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • پێش 4 هەفتە

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

سەرەتا