4 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
خاوەنی فرۆشگاكانی قوتابخانەكان لە سلێمانی گرد بوونەوە
پەیام
ژمارەیەك لە خاوەن فرۆشگای قوتابخانەكان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی
گشتیی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجام دا.
ئەوان دەڵێن لە دوو ساڵی ڕابردوو بەهۆی بایكۆتەوە زیانێكی
زۆرمان كردووە و وەكو پێویست دەوام نەكراوە، ساڵی ڕابردوو داوای قەرەبوومان كرد، ئەو
كاتە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە پێی وتین ئەمساڵ وا دەوام بكەن ساڵی ئایندە داشكانی
سەدا پەنجاتان بۆ دەكەین, بەڵام پابەندی بەڵێنەكە نەبوون و ئەمساڵیش هیچ داشكانێكیان
نەكردووە، دەشڵێن پەروەدە پێیان وتووین داواكارییەكەتان لای ئێمە نیە و دەبێت سەروو
خۆمان جێبەجێ بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە