1 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

بەنداوە ستراتیژییەكەی دوكان لەبەردەم سەرڕێژبوونی مێژووییدایە

پەیام

بەنداوە ستراتیژییەكەی دوكان تەنها ٨٦ سانتیمەتری ماوە بۆ پڕبوونی تەواوەتی و لەبەردەم سەرڕێژبوونی مێژووییدایە.

بەپێی نوێترین ئامارەكان، ئاستی ئاوی بەنداوەكە ڕۆژانە ٦ بۆ ٨ سانتیمەتر زیاد دەكات و چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی ١٠ ڕۆژی داهاتوودا، بۆ سێیەمین جار لە مێژووی خۆیدا لە دوای ساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠١٩ سەرڕێژ بكات.

 ئەم بەنداوە كە گەورەترین عەمباری ئاوە لەسەر ئاستی عێراق و توانای گرتنی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، وەك سامانێكی گرنگی ئابووری، كشتوكاڵی و سەرچاوەی سەرەكی دابینكردنی ئاوی خواردن بۆ دەیان شار و گوند و پارێزگای هەرێم و عێراق سەیر دەكرێت.

ئەمساڵ لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بڕى باران بارین زۆر زیادیکرد و لە هەندێک ناوچە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو سێ هێندە باران باریوە، ئەوەش بووە هۆى پڕبوونى زۆرێک لە پۆند و بەنداوەکانى هەرێم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەنداوە ستراتیژییەكەی دوكان لەبەردەم سەرڕێژبوونی مێژووییدایە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی هەرێم سێ ساڵە لە دۆخی ماوەبەسەرچوودا بەردەوامە لە كارەكانی

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی ستۆپ: پەككەوتنی پەرلەمان و پێكنەهێنانی حكومەت خەریكە دەبێتە حاڵەتێكی ئاسایی

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین.. کانێک کە 247 كرێكارى تێدابوو تەقییەوە و 90 کەس گیانی لەدەستدا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێکى هەرێم کە سەرجەم ئەندامەکانى پارتین لە بەغدادە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی ڕۆژئاوا داوا لە ئیسرائیل دەکەن ئۆردوگای نوێ و توندوتیژییەكان لە كەناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی سەرڕێژبوونى بەنداوی دوكان لە ڕۆژانی جەژن دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەى پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە

سەرەتا