7 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
پووتن: دوژمنەكانمان دەیانەوێت لەڕێی سزاكانەوە ملكەچمان بكەن بەڵام شكستیانهێناوە
پەیام
ڤلادیمێر پووتن ڕایگەیاند: دوژمنەكانیان دەیانەوێت لەڕێی سزاكانەوە ملكەچیان بكەن بەڵام شكستیانهێناوە، دەشڵێت، هەر هەڕەشەیەك لە دژی ڕووسیا هەبێت وەڵامی كەمەرشكێنی دەدەنەوە.
لە میانەی وتارێكدا لە كۆڕبەندی ڤالدای، سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند: هەر وڵاتێكی ڕۆژئاوا بیەوێت ڕكابەریی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا بكات، با هەوڵی خۆی بدات، ئێمە لە نزیكەوە و بەچڕی چاودێریی بەسەربازیكردنی ئەورووپا دەكەین و ئەمە پەیوەستە بە ئاسایشی وڵاتەكەمانەوە.
ڤلادیمێر پووتن جەختی لەوەش كردەوە، وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵ دەدەن هەژموونی ڕەهای خۆیان بسەپێنن، بەڵام هیچ بڕیارێكیتاكلایەنە لە جیهاندا كە بەرژەوەندیی ئەوانی دیكە ڕەچاو نەكات، قبوڵ ناكرێت و مەحاڵە. ڕاشیگەیاند:ڕووسیا سەلماندی كە دەتوانین بەرەنگاریی كۆسپ و ئاڵنگارییە بێپێشینەكان ببێتەوە.
ڤلادیمێر پووتن ڕاشیگەیاند: دوژمنەكانمان هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی لەڕێگەی سزاكانەوە ملكەچمان بكەن بەڵام هەموو هەوڵەكانیان شكستی هێناوە. هەر هەوڵێكیش بۆ هەڕەشە لەسەر ڕووسیا وەڵامی كەمەرشكێنی دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە