20 کاتژمێر پێش ئێستا 126 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی فلیپیندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٦١ کەس


ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی فیلیپیندا گیانیان لەدەستداوە کە بە گوڕی ٦،٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕۆژئاوای ناوچەی پالۆمپۆنی وڵاتەکەی هەژاند، گەیشتە ٦١ کەس.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکی، دوێنێ کاتژمێر ٢١:٥٩ بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک لە ڕۆژئاوای ناوچەی پالۆمپۆن و کەنار دەریای پارێزگای سیبو-ی فلیپین ڕوویدا.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زی فلیپین دەیلی ئینکوایەر، کە بە پشت بەستن بە زانیاری بەرپرسانی ناوخۆیی ولاتەکە بلاویکردووەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزەکە لە سەرانسەری وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٦١ کەس.
سەرۆکی فلیپین، فێردیناند مارکۆس جەی ئاڕ. لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە هاووڵاتیانی کرد هۆشیار بن و هاریکاریی بەرپرسانی ناوخۆ بکەن.
گوتیشی: "پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئەو خێزانانە دەکەم کە ئازیزانیان لەدەستداوە و نزام لەگەڵ برینداران و هەموو ئەو کەسانەدایە کە زیانیان بەرکەوتووە''.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    هێشتا به‌شێك له‌ قوربانیانی قوتابخانه‌كه‌ی ئیندۆنیزیا له‌ژێر داروپه‌ردوودا ده‌رنه‌هێنراون

  • 48 خولەک پێش ئێستا

    له‌ مه‌كسیك بۆ پشتیوانی له‌ كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگری خۆپیشاندان كرا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی فلیپیندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٦١ کەس

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا هۆشداری به‌ كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگری ده‌دات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕه‌خنه‌ له‌ پلانه‌كه‌ی تڕه‌مپ بۆ ئاگربه‌ست ده‌گرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: پێشنیازی ئاگربه‌ست ڕه‌تبكرێته‌وه‌ نه‌ته‌نیاهوو پشتیوانی ته‌واوی ئه‌مریكا به‌ده‌ست ده‌هێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌شت وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پشتیوانی له‌ نه‌خشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: به‌پێی پێشنیازه‌كه‌ی تڕه‌مپ ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ كۆتایی دێت

سەرەتا