4 کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا چوار مەرجی بۆ ئێران هەیە بۆ ئەوەی دووبارە هێرش نەكاتەوە سەری

پەیام
 
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرای دەكات، ئیدارەی ترەمپ چوار مەرجیان بۆ ئێران هەیە بۆ ئەوەی دووبارە هێرش نەكەنەوە سەری و جەخت دەكەنەوە كە تاران دەبێ پابەندیان بێت.

ڕۆژنامەكە لە زاری چەند بەرپرسێكی كۆشكی سپییەوە ئاشكرای كردووە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ مەرجیان ئەوەیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئێران بكەن، هەروەها مەرجیان ئەوەیە تاران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەكی سنووردار بكات و پارەداركردنی گرووپەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕابگرێت.

ئەو چەند بەرپرسە باسیان لەوە كردووە، ئەمریكا سوورە لەسەر ئەوەی ئێران پابەندی مەرجەكان بێت، بەڵام پێشتریش ئەم مەرجانەی هەبوون و تاران ڕەتی كردوونەتەوە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەمریكا بەردەاومە لەسەر سیاسەتی ئەوپەڕی فشاركردن بۆ سەر ئێران بۆ ئەوەی مل بۆ مەرج و خواستەكانی واشنتۆن بدات، پێیشی وایە دووبارە دەستپێكردنەوەی سزاكان دەرفەتی گەڕانەوەی تاران بۆ چارەسەری دیبلۆماسی و ڕازیبوون بە مەرجەكان زیاد دەكەن.

مەرجەكانی ئەمریكا بۆ ئێران هاوكاتن لەگەڵ ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەفتەی ڕابردوو بڕیاری دا، دووبارە سزاكان بەسەر ئێراندا دەسەپێنێتەوە، ئەمەش گوشاری زۆری بۆ بەرپرسانی تاران هێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا چوار مەرجی بۆ ئێران هەیە بۆ ئەوەی دووبارە هێرش نەكاتەوە سەری

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: حەوت جەنگم لە جیهان كۆتایی پێ هێناوە و بەمەی غــ.ەززەوە دەبێتە هەشتەم

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پووتن: دوژمنەكانمان دەیانەوێت لەڕێی سزاكانەوە ملكەچمان بكەن بەڵام شكستیانهێناوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێشتا به‌شێك له‌ قوربانیانی قوتابخانه‌كه‌ی ئیندۆنیزیا له‌ژێر داروپه‌ردوودا ده‌رنه‌هێنراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ مه‌كسیك بۆ پشتیوانی له‌ كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگری خۆپیشاندان كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەی فلیپیندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٦١ کەس

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا هۆشداری به‌ كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگری ده‌دات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕه‌خنه‌ له‌ پلانه‌كه‌ی تڕه‌مپ بۆ ئاگربه‌ست ده‌گرێت

سەرەتا