01/10/2025 418 جار خوێنراوەتەوە

ئیسپانیا هۆشداری به‌ كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگری ده‌دات

په‌یام

حکوومەتی چەپی کەمینە لە ئیسپانیا، داوای لە کەشتیگەلی جیهانیی خۆڕاگری کرد نەچێتە ناوچە مەترسیدارەکان، کە لە ڕێگەی دەریاوە بەرەو غەززە بەڕێکەوتووە بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ غەززە و شکاندنی گەمارۆی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئیسپانیا EFE، کە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاویکردووەتەوە، حکوومەت بەهۆی ئەگەری دەستوەردانی سەربازانی  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی، ئامۆژگاری کەشتیگەلی جیهانیی  خۆڕاگری دەکات نەچێتە ئەو سنوورە دەریاییەی کە ناوی ناوە "ناوچەی مەترسیدار".
سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە: "حکوومەت بە توندی ئامۆژگاری کەشتیگەلەکە دەکات لەم دۆخەدا نەچێتە ناوچە قەدەغەکراوەکە، چونکە ئەگەر ئەوە بکات ئەوا بەشێوەیەکی جددی ئاسایشی خۆی دەخاتە مەترسییەوە. ئامانجی کەشتیگەلەکە شایەنی ستایشە و ڕەوایەتی هەیە، بەڵام ژیانی ئەندامەکانی لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە".
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەیش کرد کەشتییە سەربازییەکەی ئیسپانیا کە ڕەوانەی ناوچەکە کراوە لەناو مەودای ئۆپەراسیۆنیدایە بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن ئەنجام بدات، بەڵام ناتوانێت بچێتە ناوچە قەدەغەکراوەکەی کە لەلایەن سوپای  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی دیاریکراوە، چونکە ئەوە مەترسی دەخاتە سەر ئاسایشی فیزیکی ئەندامانی تیمەکە و کەشتیگەلەکە".
کەشتیگەلی جیهانیی  خۆڕاگری کە بەردەوامە لە ڕۆیشتن بەرەو غەززە و لە نزیکەی ٤٠ کەشتی پێکدێت، لە کۆتاییدا ڕایگەیاند ١٢٠ میلی دەریایی لە غەززەوە دوورە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پێكدادانی ئه‌مریكا و ئێران بگاته‌ ئه‌م ئاسته‌ ئاگربه‌ست هه‌ڵده‌وه‌شێتێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: گفتوگۆكان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوودا خامنه‌یی ببینم

سەرەتا