22 کاتژمێر پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕه‌خنه له پلانه‌كه‌ی تڕه‌مپ بۆ ئاگربه‌ست ده‌گرێت
ڕۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت" به توندی ڕه‌خنه‌ی له پلانی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بۆ كه‌رتی غه‌ززه گرتووه و به پیلانگێڕی داگیركاریی ناوی بردووه.
ڕۆژنانه به‌ریتانیه‌كه ده‌ڵێت: پلانه‌كه‌ی تڕه‌مپ ئامانجی لێ سه‌ندنه‌وه‌ی خاك و مافه له فه‌له‌ستینییه‌كان و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی بیانییه به‌سه‌ر خاكه‌كانیاندا، به‌و پێیه‌ی كه هه‌وڵی ئاوه‌دانه‌كردنه‌وه‌ی نادات به‌ڵكو بیرۆكه‌ی كۆچپێكردنی به‌كۆمه‌ڵی كاتی یان هه‌میشه‌یی دانیشتوانی غه‌ززه بۆ وڵاتانی دراوسێ وه‌ك ئوردن و میسر پێشنیاز ده‌كات به بیانووی دابینكردنی "هه‌ل و مه‌رجی باشتر"، كه هه‌ندێك له چالاكوانان به هه‌وڵێك بۆ له‌ناوبردنی بوونی فه‌له‌ستینی ناویان بردووه.
ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك هیومن ڕایتس وۆچ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م پلانه‌یان ئیدانه كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه تاوانی جه‌نگه و ده‌كرێت به تاوان دژی مرۆڤایه‌تی دابنرێت، چونكه یاسای نێوده‌وڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی دانیشتوان له خاكه داگیركراوه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات.
لای خۆیانه‌وه فه‌له‌ستینییه‌كان به توندی هه‌ر گواستنه‌وه‌یه‌كی زۆره‌ملێ له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و سه‌ره‌ڕای وێرانكردنی ناوچه‌كانیان مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە