03/10/2025 232 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: حەوت جەنگم لە جیهان كۆتایی پێ هێناوە و بەمەی غــ.ەززەوە دەبێتە هەشتەم

پەیام 

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیان، "تا ئێستا حەوت جەنگم لە جیهان كۆتایی پێ هێناوە و بەمەی غەززەوە دەبێتە هەشتەم"، دەشڵێت "دوای چارەسەركردنی دۆسیەی غەززە، گرنگی بە چارەسەری جەنگی ئۆكرانیا دەدەین".

لە دیمانەیەكی میدیاییدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جەختی كردەوە، دەبنە خاوەنی كەرتی غەززە، هەروەها ئاشتیی گشتگیر بەدەست دەهێنن، ئەمەش دەستكەوتێكی گەورە و بەنرخ دەبێت بۆ ئەمریكا.  ڕاشیگەیاندووە: دوای چارەسەركردنی دۆسیەی غەززە، گرنگی بە چارەسەری جەنگی ئۆكرانیا دەدەین.

دۆناڵد ترەمپ بە تەنزەوە دەڵێت، كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاسانی چارەسەر دەكرێن بەڵام دوای سێ هەزار ساڵی دیكە. بانگەشەی ئەوەشی كردووە: تا ئێستا حەوت جەنگی لە جیهان كۆتایی پێ هێناوە و بەمەی غەززەوە دەبێتە هەشتەم.

لێدوانەكەی ترەمپ دوای ئەوە هات ئەمرۆ كارۆلین لیفت، وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، واشنتۆن هیوادارە و پێشی وایە حەماس ڕەزامەند دەبێت لەسەر پلانی ڕأگرتنی جەنگ لە غەززە، هەروەها ترەمپ هێڵی سووری هەیە لەسەر هەر وەڵامێكی نەرێنی لە بزووتنەوەكەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا چوار بزوتنەوەی ئەوروپی خستە لیستی تیرۆرەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی سەر غەززە، ڕووسیا ڕەشنووسێكی بە نەتەوە یەكگرتووەكان دا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیناتۆرێكی ڕووسی: ئۆكراینا لە چەند ساڵی داهاتوودا نیوەی خاكەكەی لەدەست دەدات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئیسرائیل پلانی ڕێككەوتنێكی سەربازیی 20 ساڵە تاوتوێ دەكەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی پیرانى ئەمریكا نەیتوانی كۆتایی بە درێژترین داخستنی حكومەت لە مێژوودا بهێنێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەر لە سەردانەکەى، ئەمریکا ناوی ئەحمەد شەرعى لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا.. لە ماوەى سێ مانگدا 27 هێرش بۆ سەر 25 مزگەوت تۆماركراون

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چین سێیەم كەشتیی فڕۆكەهەڵگری خستە خزمەتی سەربازییەوە

سەرەتا