03/10/2025 447 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: نەگەیشتن بە ڕێككەوتن دەرگای دۆزەخ بەسەر غـ.ەززەدا دەکاتەوە

پەیام 

ترەمپ نەگەیشتن بە ڕێككەوتن لە وادەی دیاریكراودا بە كردنەوەی دەرگای جەهەنەم لەسەر حەماس ناو دەبات.

لە نووسینێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، ئەگەر بەر لە كاتژمێر شەشی ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە بە كاتی واشنتۆن لەبارەی دۆخی غەززەوە نەگەن بەڕێككەوتن ئەوا دۆخێك كە بە جەهەنم ناوی بردووە بە ڕووی حەماسدا دەتەقێتەوە كە پێشتر كەس نەیدیوە.

ترەمپ لە نووسینەكەیدا داوای لە خەڵكی فەڵەستین كردووە ئەو ناوچانە جێبهێڵن، كە ئەگەری هەیە ببێت بە جێگەی مردن لە داهاتوودا و ڕوو لەو ناوچانە بكەن كە سەلامەتییان تێدایە.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردووە، پێشنیازی پێشكەشكراو گیانی تەواوی چەكدارانی حەماس كە ماونەتەوە دەپارێزێت و بەو ڕێگەیە ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە یان بەشێوەیەكی دیكە.

ناوبراو پیشنیازەكەی بە هەلی كۆتایی بۆ حەماس ناو هێنا و باسی لەوە كرد، تەواوی وڵاتانی گەورە و بەهێز و زۆر دەوڵەمەند لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕەزامەندییان لەسەر ئاشتی لە ناوچەكەدا نیشان داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: ژێرخانه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خاپوور ده‌كه‌ین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوەیەکگرتووەکان: مەترسی مرۆیی لە سوودان گەیشتوەتە بەرزترین ئاست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا چه‌ندین پاڵاوگه‌ی سووته‌مه‌نی له‌ناو خاكی ڕووسیا و ده‌ریای ئازۆف بۆردومان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: گراهام یه‌كێك بوو له‌ مه‌زنترین ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا ناسیومن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: ئاماده‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ناتۆ ئه‌نجام بده‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا دوو به‌نده‌ری ئۆكرانیای بۆردومان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیندزی گراهام، سیناتۆری دياری کۆمارییەکان کۆچی دوایی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ١٠ قوربانی دیکەی کۆمەڵکوژییەکەی سرێبرێنیسا بە خاک دەسپێردرێن

سەرەتا