1 کاتژمێر پێش ئێستا
71 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: دانوستانهكان لهگهڵ عومان لهبارهی هورمزهوه بهرههمدار بوون
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دانوستانەکانی لەگەڵ عومان سەبارەت بە گەرووی هورمز بەردەوامن و بەرهەمدار بوون، هاوکات پەرلەمانی وڵاتەکەش تاوتوێی پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە هەمان گەروو دەکات.
لە ڕۆژانی هەینی و شەممەدا، چەندین گەڕی گفتوگۆ لە نێوان جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان لە تاران بەڕێوەچوون. دەسەڵاتدارانی ئێران کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی و بەسوود ناو برد، کە تێیاندا بیروڕا لەبارەی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی هاتووچۆی کەشتییەکان ئاڵوگۆڕ کرا بە جۆرێک کە مافی هەر دوو وڵاتی کەناراوەکە ڕەچاو بکرێت.
دوای تەواوبوونی دانوستانةكان، شاندی عومانی ئێوارەی شەممە تارانیان بەجێهێشت. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە دا کە بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆکاندا بەدەستهاتووە و ڕاوێژە سیاسی و تەکنیکییەکان لە نێوان هەردوو لادا بەردەوام دەبن، جەختیشی کردەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر ڕەوشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا نەهاتووە.
لەلایەکی دیکەوە، تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە کە لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی وڵاتەکە لە ئێستادا سەرقاڵی تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسایەکی تایبەتە بە گەرووی هورمز.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە