2 کاتژمێر پێش ئێستا 23 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى ئاگركەوتنەوە لە فەرەنسا و ئیسپانیا 160 هەزار كەس لە ماڵەكانیان ڕاگوێزران

پەیام  

بەهۆی ئاگرە بەرفراوانەكەوە لە فەرەنسا و ئیسپانیا زیاتر لە 160 هەزار كەس لە ماڵەكانیان ڕاگوێزران و (ناسا)یش بە ناچاری بنكەیەكی خۆی چۆڵ كرد.

لە نوێترین پێشهاتەكانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ئیسپانیا كە تا ئێستایش بەردەوامە، 25 هەزار كەسی دیكە لە دەوروبەری مەدریدی پایتەخت گواستراونەتەوە و دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی ئاگری دەوروبەری شارەكەیان بە "خراپترین لە مێژوودا" وەسف كرد كە تێیدا زیاتر لە 63 هەزار كەس ئاوارە بوون.

هاوكات ئاگرەكە گەیشتووەتە ناوەندی پەیوەندییەكانی بۆشایی ئاسمانیی ئەمریكا ناسراو بە "ناسا" لە مەدرید و تەواوی كارمەندانی ئەو بنكەیە پاشەكشەیان پێ كراوە، ئەمەش بووەتە هۆی پچڕانی كاتیی پەیوەندی لەگەڵ كەشتییە ئاسمانییەكان لەو وێستگەیەدا، هەر بۆیە ناسا ئەركەكانی بۆ بنكەكانی ئوسترالیا و كالیفۆرنیا گواستووەتەوە. 

لای خۆیانەوە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا و ئیسپانیا بڵاویان كردەوە كە بەهۆی ئاگری بەرفراوانی دارستانەكانەوە 166 هەزار كەسیان ڕاگوێزا كە 141 هەزار كەسیان لە فەرەنسا بوون. 

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا داوای لە سوپای وڵاتەكەی كردووە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە هاوكار بن، چونكە نزیكەی 14 هەزار هێكتار زەوی سووتاوە و مەترسی لەسەر شاری بۆردۆ دروست بووە.

ئەمە و تەنیا لەمساڵدا زیاتر لە 29 ئاگری گەورە لە ئیسپانیا تۆمار كراون، بەرپرسان جەخت دەكەنەوە كە هەوڵەكان بۆ پاراستنی ناوچە نیشتەجێبووەكان بەردەوامن، بەڵام توندی كڵپەی ئاگرەكە و دۆخی كەشوهەوا ئەركی تیمەكانی زۆر قورس كردووە و وەك پارێزگاری مەدریدیش دەڵێت: ئاگرەكە گەیشتووەتە لوتكەی و كوژاندنەوەی مەحاڵە!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى ئاگركەوتنەوە لە فەرەنسا و ئیسپانیا 160 هەزار كەس لە ماڵەكانیان ڕاگوێزران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی گومرگی نوێ بەسەر ئەوروپا دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستان، پاكستان مەرجی بۆ ئێران داناوە هێرشەکانى ڕابگرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بڕیاری هێرشی بەرفراوانم بۆ سەر ئێران نەداوە و دانوستانەكان بەردەوامن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: بەهۆى لاوازبوونیەوە ئێران مەترسییەکانى پێشووى نەماوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگرى دارستانەکانى ئیسپانیا لە کۆنترۆڵ دەرچووە و باری لەناكاو ڕاگەیەنرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: ئێران داوای دانوستانی كردووه‌ و ئێمه‌ گومانمان لێی هه‌یه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك سزا به‌سه‌ر لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی سودا ده‌سه‌پێنێت

سەرەتا