1 کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

حووسییه‌كان: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر سعودیه‌ زیاتر ده‌كه‌ین

په‌یام

حووسییەکانی یەمەن کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن ڕایانگەیاند کە، بە ڕێگەی مووشەک و دڕۆنەوە دامەزراوەکانی سەر بە کۆمپانیای نەوتی سعوودیە بە ناوی ئارامکۆ لە شاری یەنبو و ناوچەی جازان، کردووەتە ئامانج.
وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان یەحیا سەریع لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە ڕایگەیاند، لە شاری یەنبو و ناوچەی جازان لە سعوودیە، دامەزراوە گرنگەکانی نەوتی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆ'ی سعوودیە کراوەتە ئامانج.
یەحیا سەریع ئاماژەی بەوە دا کە دامەزراوەکان لە هەردوو ناوچەکەدا بە دەیان مووشەکی بالیستیک و دڕۆن کراونەتەوە ئامانج و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئامانجەکانیان بە سەرکەوتوویی پێکاوە.
وتەبێژی سەربازیی حووسییەکانی دووپاتیشی کردەوە کە گەمارۆکانی دەریایی بۆ سەر سعوودیە بەردەوام دەبێت و ڕاشیگەیاند کە لە کاتژمێر و ڕۆژانی داهاتوودا هێرش و پەلامارە سەربازییەکانیان ئەوەندەی دیکە زیاتر دەبێت.
تا ئێستا لەبارەی ئەم هێرشەکانەوە لە لایەن سعوودیەوە هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییه‌كان: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر سعودیه‌ زیاتر ده‌كه‌ین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ عومان له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ به‌رهه‌مدار بوون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: ئێران تاكە لایەنی بەرپرسە لە دیاریكردنی ڕێڕەوی گەرووی هورمز

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـیسرائیل بەردەوامە لە كۆمەڵكوژیی لە غـ.ەززە و ئامارى قوربانییان 73 هەزار شەهیدی تێپەڕاند

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    گۆتێرێس: جۆلان خاكی سووریایە و دەبێت پێشێلكارییەكان كۆتاییان بێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكدادانی دوو پاس لە سووریا 35 كوژراو و 30 برینداری لێ كەوتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان بەرپرسیارێتی هێرشێكی مووشەكییان بۆ سەر سعودیە گرتە ئەستۆ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای 13 شەوی لەسەریەک، شەوى ڕابردوو ئەمریکا هێرشى بۆ سەر ئێران ئەنجامنەدا

سەرەتا