6 رۆژ پێش ئێستا
205 جار خوێنراوەتەوە
بەرشەلۆنە وردەکاری داهاتی وەرزی ڕابردووی ئاشکرا کرد
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
یانەی
بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی وردەکاری داهاتی وەرزی ڕابردووی تیپەکەی ئاشکرا کرد.
لە
بەیاننامەیەکی فەڕمیدا، بلاوگرانا ڕایگەیاندووە، بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک لە ڕووی
داراییەوە بە دۆخێکی باشدا گوزەر دەکەن و وەرزی ڕابردوو داهاتی یانەکەیان دوو
ملیۆن یۆرۆ زیادی کردووە و کۆی گشتی 996 ملیۆن یۆرۆ بووە.
بەرشەلۆنە
ئاماژەی بەوەش داوە، 39 ملیۆن یۆرۆ لە داهاتی ڕۆژانەی یارییەکان دەست کەوتووە و و
داهاتی سپۆنسەرییەکانیان نزیکەی 259 ملیۆن یۆرۆ بووە ئەمەش بەهۆی نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەیان لەگەڵ کۆمپانیای نایک.
یانە
کەتەلۆنییەکە جگە لە قازانج زیانەکانی بڵاو کردووەتەوە و بەوەی 17 ملیۆن یۆرۆ
سزایان داوە کە 15 ملیۆن یۆرۆیان لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپاوە بووە بەهۆی
پێشێلکردنی یاسای دارای خاوێنەوە.
هەر
لە بەیاننامەیەکدا ڕوون کراوەتەوە، کۆی گشتی قەرزەکانی بەرشەلۆنە بۆ 469 ملیۆن
یۆرۆ دابەزیوە کە نزیکەی 90 ملیۆن یۆرۆ کەمترە لە ساڵی ڕابردوو و هەروەها مووچەی
تیپەکەیان بۆ ڕێژەی سەدا 54 دابەزیوە و پێشبینیش دەکەن لەم وەرزە داهاتەکەیان
بگاتە سەر یەک ملیار یۆرۆ بەهۆی گەڕانەوەیان بۆ یاریگای کامپنو کە نزیکەی 50 ملیۆن
یۆرۆ زیاد دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە