03/10/2025 264 جار خوێنراوەتەوە

مارێسکا باشترین تیپی ئینگلتەرا ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری چێڵسی وەرزەکەیان بە باش ناو دەبات و پێشیوایە لیڤەرپووڵ باشترین تیپی ئینگلتەرایە.

لەمیانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرانبەر لیڤەرپووڵ لە شەوی شەممە، سەرەتا ڕاهێنەرەکەی بلوز وتی: پیموانییە ئەمە کاتێکی گونجاو بێت بۆ ئەم یارییە، چونکە لیڤەر ئاستی زۆر باشە لەم وەرزە و لە ئێستادا باشترین تیپی خولەکەن و بە بردنەوەی پرێمەرلیگ سەلماندوویانە، بەڵام لاوازیش لە هەموو تیپێکی جیهاندا هەیە، بەڵام ئەگەر یانەیەک هەموو یارییەک براوە بێت ئەستەمە پێشی بکەوێت، بەو پێیەی لیڤەر چەند یارییەکی دۆڕاندووە ئەوەش لاوازییەک نیشان دەدات و ئێمەش هەوڵ دەدەین کێشەکان چارەسەر بکەین و براوە بین.

سەبارەت بە پێگەی یاریزانەکانی بۆ ئەو یارییە مارێسکا ئاماژەی بەوەدا، پاڵمەر هێشتا بۆ یاریکردن ئامادە نییە و چالۆباش سزا دراوە و نزیکەی حەوت تاکو هەشت یاریزانیان یاری ناکات.

لە کۆتایدا ئینزۆ ئاشکرای کرد، لە ڕووی ئەنجام و ئاستەوە وەرزەکەیان بە باشی دەست پێکردووە و وردە وردە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو جێگەی کە پێویستە لێی بن،.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێکی دیکە گواردیۆلا پاڵپشتی بۆ فەڵەستین ڕاگەیاند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕافینیا نائومێد نەبووە و پێداگرە لەسەرئەوەی بە خەونەکەی بگات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئامۆریم لە بارەی مانەوەی یاریزانێکی ئاگاداری مانچستەر یونایتدی کردووەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئامۆریم خاڵی لاوازی تیپەکەی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ڕاهێنەری ئیسپانیا لەسەر دەمەقاڵێی نێوان یەماڵ و کارڤاخاڵ قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک بە دڵخۆشییەوە گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    چیزنی هۆکاری گەڕاندنەوەی لێدانە سزاکەی مباپێ ئاشکرا دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    لامین یەماڵ بە هۆکاری بردنەوەکەی ڕیاڵ مەدرید دانراوە

سەرەتا