4 رۆژ پێش ئێستا
178 جار خوێنراوەتەوە
لاپۆرتا هەڵویستی بەرشەلۆنە سەبارەت بە پڕۆژەی سوپەرلیگ ئاشکرا دەکات
پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد
خوان
لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هەڵویستی یانەکەی سەبارەت بە پڕۆژەی سوپەرلیگ
ئاشکرا دەکات.
لەمیانەی
لێدوانێکدا لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی دەستەی گشتی یانەکانی ئەورووپادا سەرەتا
لاپۆرتا وتی: لە بەرشەلۆنە کاردەکەین بۆ دروستکردنی پرد لەگەڵ یوفا و بەرەو ڕێککەوتنێک
هەنگاو دەنێین کە سوودی بۆ تۆپی پێی ئەوروپا هەبێت.
سەرۆکەکەی
بلوگرانا باسی لەوەش کرد، ئێستا بەرشەلۆنە لەگەڵ یوفادا هەست بە نزیکایەتییەکی زۆر
دەکات، لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە پرۆسەی ڕێککەوتندان و بڕیاریان داوە کارێک
بکەن کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی تۆپی پێی ئەورووپا بکات.
لە
بەردەوامی قسەکانیدا لاپۆرتا ئەوەشی خستە ڕوو، شتەکان بە باشی دەڕۆن، ئەوان چوونەتە
قۆناغێکی زۆر باشی گفتوگۆکردنەوە و ئەو ڕێگایانەی بەرەو یوفایان دەبات هەست بە
ئاسوودەیییەکی زۆر دەکەن.
لە
کۆتایدا خوان لاپۆرتا دەڵێت: ئەو یانانەی پەیوەندیان بە پڕۆژەی سوپەرلیگەوە کردووە،
دەبێت بگەڕێنەوە بۆ یەکێتی ئەورووپا، بۆ ئەو مەبەستەش قسەم لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ
مەدرید کردووە بۆ ئەوەی لە هەڵوێستی فەرمی بەرشەلۆنە ئاگاداریان بکەمەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە